توێژینه‌وه‌یه‌ك: دوكه‌ڵی جگه‌ره مه‌ترسی له‌سه‌ر چاو دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه به‌رده‌وام هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵی جگه‌ره كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر توانای بینای چاوه‌كان، به‌جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام جگه‌ره ده‌كێشن یان له ژینگه‌یه‌كدان كه جگه‌ره‌ی تیادا ده‌كێشرێت ئه‌وه دوای ماوه‌یه‌كوا هه‌ست ده‌كه‌ن په‌ڵه‌یه‌كی شێوه هه‌ور له‌سه‌ر چاوه‌كانیان دروست بووه.
توێره‌وه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی" گاما" بۆ نه‌خۆشیه‌كانی چاو ئاشكرایان كردووه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كانزای" كادمیۆم" له خوێندا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ده‌بێت به توانای بینینی چاوه‌كان و هه‌ستی بینین و ئه‌مه‌ش هیچ شتێك چاره‌سه‌ری ناكات نه دانانی هاوێنه‌ی ده‌ستكرد و نه به‌كارهێنانی چاویلكه"
ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن ئاستی هه‌ردوو كانزای قورسی قورقوشمو كادمیۆم له خوێنیاندا به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ مێشك ده‌نێرێت كه چیتر چاوه‌كان توانای بینینی شته وورده‌كانیان نه‌بێت و ئه‌م كه‌سانه زیاتر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن په‌ڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر گلێنه‌ی چاویان دروست بووه.
PM:04:11:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2469
جار خوێنراوه‌ته‌وه