‌شەش ئامۆژگاری بۆ پاراستنی تەندروستی کۆڵۆن

وێستگە ستایل-


کۆڵۆن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاراستنی یەکسانی ئاوی تەندروست و چالاکییەکانی کرداری هەرس، هەر بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی باش پارێزگاری لێبکەیت.

لەو چوارچێوەیەدا پێگەی ناسراوی "موضوع" باسی لە چەند خاڵێک کردووە کە پێویستە هەمووان پەیڕوەی بکەن بەتایبەتی تووشبووانی نەخۆشی کۆڵۆن.

ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکانی کۆڵۆن دەبن، بەردەوام هەست بە بوونی هەوا دەکەن لەناو ورگ و گەدەیان هەڵدەئاوسێت و تووشی قەبزی یان سکچوون دەبن و ئازار و غازاتیان بۆ دروست دەبێت، ڕەنگە بۆنی دەمیشیان هەبێت.

ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی کۆڵۆن

1-دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و توڕەیی و خەمۆکی.

2-کەمکردنەوەی خواردنەوەی کافاینەکان وەک چا، قاوە، خواردنەوە گازیەکان.

3-خواردنی هەر سێ ژەمە خۆراکیەکان، بەبڕی کەم بەجۆرێک ئازاری گەدەت نەدات.

4-ئەنجامدانی وەرزش، باشترین هەنگاوەکانی ژیانە کە چارەسەری زۆر نەخۆشیە کۆڵۆنت چالاک دەکات.

5-خواردنەوەی ئاو لەو کاتانەی گەدەت پڕ نیە، وەک پێش ژەمی نانخواردن یان چەند کاتژمێرێک دوای نان، تا یارمەتی چالاککردنی کۆڵۆنت بدات.


6-خواردنەوەی شۆربای سەوزە و چای ڕووەکی، وەک چای سەوز یان زەنجەبیل.


PM:12:35:20/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 14515 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل