‌چارەسەرێک بۆ شلبونەوە و کشانی پێست پاش قەڵەوی

وێستگە ستایل-


بەشێکی زۆری خانمان بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن بۆ توندکردنەوەی پێست و گۆشتی لەشیان دوای ئەوەی قەڵەودەبن و کێشیان دادەبەزێنن جا ئایا لەبەشی ورگ یان ڕان یان قۆڵەکانیدا بێت، ڕەنگە چارەسەری ئەم کێشەیەش بە نەشتەرگەری کارێکی ئاسان نەبێت و خەرجیەکی زۆری بوێت، بەڵام دەتوانیت لەرێگەی چەند ئاوێتەیەکی سروشتیەوە کۆتایی بەو کێشەیە بهێنیت کە لە لەلایەن ماڵپەڕی "layalina" بڵاوکراوەتەوە.

ئاوێتەی یەکەم

نیو کوپ قاوە و چارەکە کوپێک شەکر تێکەڵ بکە و بیدە لەو بەشەی شلبۆتەوە بۆ ماوەی 10 خولەک، هەفتانە دووجار، بەڵام پێش بەکارهێنانی قاوە و شەکرەکە زەیتی زەیتون بدە لە شوێنی مەبەست.

ئاوێتەی دووەم

سێ کەوچکی گەورە زەیتی گوێزی هیندی و دوو کەوچکی گەورە سرکەی سێو، بۆ ماوەی 20 خولەک، مەساجی پێبکە و هەفتانە دووجار بەکاریبهێنە، دواتر لە گەرماوێکی گەرمدا خۆت بشۆ.

ئاوێتەی سێیەم

دوو کەوچکی گەورە گلیسرین لەگەڵ دوو کەوچک شەربەتی لیمۆ تێکەڵ بکە، بیدە لەو شوێنەی مەبەستە بۆ ماوەی 15 خولەک هەفتانە دووجار.


PM:12:32:20/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 5030 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل