‌بەردی زراو هۆکار و چارەسەری

وێستگە ستایل-

به‌ردی زه‌رداو بریتیه‌ له‌ خه‌ستبون و ره‌ق بوونی برێك له‌و شله‌یه‌ی (شله‌ی زه‌رداو) كه‌ بۆ هه‌رسكردنی خواردن به‌كاردێت، له‌ جگه‌ردا دروست ده‌بێت و له‌ كیسی زه‌رداودا كۆده‌بێته‌وه‌و له‌ كاتی هه‌رسكردنی خواردندا ده‌رژێندرێته‌ ناو ریخۆڵه‌.

شلەی زەرداو لە ئاوێتەیەکی ھاوسەنگی نێوان ئاو و کۆڵسترۆڵ و ترشی زەرداو فۆسفۆلید و بۆیەی زەرداو و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و چەند کانزایەکیتر پێک ھاتووە.

نیشانەکانی :
زۆربەی کات (%٨٠) بەردی زراو ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشی لە لەشی مرۆڤدا دروست ناکات، لە کاتی پشکنینی پزیشک بۆ نەخۆشیەکیتری نەخۆش ، بە تایبەت لە کاتی بەکارھێنانی سۆنەردا بەردی زراو لە کیسی زراوە نەخۆشەکەدا دەدۆزرێتەوە.

-بەردی زراو بۆری کیسی زراو دەگرێت و رێگری خاڵیکردنی شلەی زەرداو دەکات، دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسانی کیسی زراو و دروستبوونی ئازار لە بەشی سەرەوەی لای راست و سەردڵی نەخۆشەکە.ھەندێک جار ئازارەکان لە ناو شان یان سەرشانی راستی نەخۆشەکەداھەستی پێدەکرێت، ئەو ئازارە بۆ ماوەی چەند دەقیقەیەک یان چەند سەعاتیک دەمێنتێتەوە، زۆربەی کات (%٩٠) بەردەکە بۆری کیسی زراو بەردەدات و دەگەرێتەوە ناو کیسی زراو و دەرگا لەسەر شلەی زەرداوەکە دەکرێتەوە کیسی زراو خاڵی دەبێتەوە، بۆ یەک جا ئەو ئازارو دەردە پێی دەڵێن ژانە زراو.
نەخۆشەکە گەرم دەبێت و تای لێدێت و ئەگەر دەست بخەیتە سەر سکی نەخۆشەکە نەخۆش ھەست بە ئازار دەکات، رێژەی خرۆکە سپییەکانی ناو خوینی نەخۆشە زیاد دەکات، ئەگەر ئەوحالەتە بەردەوام بێت نەخۆشەکە دووچاری دوومەڵی کیسی زراو دەبێت، و پێویستی بە نەشتەرگەریە.

ھۆکارەکانی دروستبوونی بەردی زەرداو:-

- ئەگەر ھاوسەنگی لە نیوان ئەو پێکھاتانەی ناو زەرداو تێک بچێت، رێژەی یەک لە پیکھاتەکان زیادی کرد یان رێژەی یەک لە پیکھاتەکانی کەمی کرد، کۆڵسترۆڵ و بۆیەکانی زەرداو لە تێکەڵەی شلەی زەردا ناتوێنەوە و لە دەرەوەی شلەکە لە بن دیواری کیسی زراودا کۆدەبنەوەو رەق دەبن و بەردی زەرداو دروست دەکەن.

- زیادبوونی ریژەی کۆڵسترۆلی زەرداو، زیادبوونی رێژەی بۆیەکانی زەرداو، کەم بوونەوەی رێژەی ترشەکانی زەرداو، کەمبوونەوەی رێژەی فۆسفۆلیدی زەرداو، دەبێتە ھۆی ئەوەی بەردی زراو لە کۆرسترۆڵ و بۆیەکانی زەرداو دروست ببێت.

- نەخۆشی بەردی زراو لە ئافرەتدا زۆرترە لە چاو پیاوان،ئەوەش بەھۆی ھۆرمرنی (ئیسترۆجین) ی زۆری لەشی ژنەوە دەبێت یان بەھۆی ئەو حەبانەوە دەبیت، کە بۆ رێگرتن لە سکپربوونی ئافرەت بەکاردێت.

- ئەو کەسانەی کە لەناو خێزانەکەیان نەخۆشی بەردی زراو ھەیە، ئەگەری توشبونیان زیاترە توشی ئەو نەخۆشیەن بن لە چاو ئەوکەسانەی ئەو نەخۆشیە لە خێزانەکەیاندا نیە.

- ئەو کەسانەی خوێنیان تێک دەشکێ، وەک ئەوانەی نەخۆشی تالاسیمایان ھەیە، ئەوانە بۆیەی بلرۆبینی خوێنیان بەرزە لە چاو کەسانی تردا، بە رێژەیەکی زیاتر ئەگەری توشبونیان ھەیە بە بەردی زراو.

- پاش نەشتەرگەری گەدە، ئەوانەی گەدەیان بچوک دەکەنەوە ، ئەوەش یەکێکە لە ھۆکارەکانی توش بونی بەردی زەرداوە.

- ئەو کەسانەی قەڵەون و ئەوانەی رێژەی کۆرسترۆڵیان زۆرە.

- بە شیوەیەکی گستی نەخۆشی بەردی زراو لەو کەسانە دروست دەبێت کە تەمەنیان لە سەرووی (٤٠) ساڵیەوەیە.

چارەسەر:
ئەو دەرمانانەی بۆ تواندنەوەی بەردی زراو ئەو ئالەتانەی بۆ شکاندنی بەردی زراو بەکارھاتوون سەرکەوتوو نەبوون ، بۆیە تا ئەمرۆ نەشتەرگەری تەنھا چارەسەرە بۆ نەخۆشی بەردی زراو، ئەویش بە پێی حالەتەکە دەگۆرێ،
باشترین نەشتەرگەری نازوورە کە سێ چوار کون لە سکھی نەخۆشەکە دەکرێت و سکی پر ھەوا دەکرێت، وە یەک لەو کونانە بەردەکە دێتە دەرەوە، (%٩٩) نەشتەرگەریەکە سەلامەتە.

خۆپاراستن:
- لەسەر خۆ دابەزاندنی کێشی لەش.
- خۆ دورخستنەوە لە زۆر خواردن و قەڵەوی.
- خواردنی زۆری ئا و شلەمەنی و سەوزەو میوە، کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت و چەوری.
- کەم خۆری و دایم خۆری.
- وەرزش کردن و جوڵەی لەش.
- پەیرەوکردنی رێنمایی پزیشکی و دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییە خراپەکانی بەردی زراو.

س: نۆرینگەی پزیشکییەکان


PM:05:29:19/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 33714 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل