خانمان ته‌ندروست نییه ئه‌م كاته كار بكه‌ن
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی مۆنتڕیاڵ گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كاركردن به شه‌وان زیان به ته‌ندروستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 13 هه‌زار ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه كه هه‌ره‌یه‌كه‌یان له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ئوستورالیا به‌ژداریان كردوه و تیایدا ئاشكرا بووه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به شه‌وان كار ده‌كه‌ن ئه‌وه دۆخی بایۆلۆجی جه‌سته‌یان تێكده‌چێت و ئه‌مه‌ش زیانی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان ده‌بێت.
تێكچوونی ده‌ردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین له لایه‌ن جه‌سته‌وه واده‌كات ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه له‌ناویاندا زیاد بكات چونكه ئه‌م هۆرمۆنه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌یه‌كان.
باشتر وایه خانمان شه‌وانه كار نه‌كه‌ن و وه‌ك پێویست بخه‌ون ئه‌مه‌ش بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیانه.
PM:05:45:17/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4210
جار خوێنراوهتهوه