‌هۆكاره‌كانی ئازاری ددان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

وێستگە ستایل-


ئازاری ددان بریتیە لەو ئازارەی کەدروست دەبێت لەنێو ددان یاخود لەدەوروبەری ددان ئازاری ددان بەشێوەیەکی گشتی بێزارکەرە و دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە نەتوانێت خواردن بە ئاسانی بخوات.

هۆكاره‌كانی ئازاری ددان:

-کلۆربوونی ددانەکان (سەرەکیترین هۆکارە بۆ بوونی ئازاری ددان )
-کیسی ددان
-درزبوون یاخود شکانی ددان 
-شکانی ئەو مادەی کە ددانی پێ پڕکراوەتە
-خوگرتن بە ددانە جیڕە
-هەوکردنی پووک
_دەرکەوتنی چینی دووەمی ددان کە هەستەوەرەکانی تێدایە
-دووبارە دروست بوونەوەی کلۆری پاش ددان پڕکڕدنەوە

پێش ئەوەی بگەیتە لای پزیشک هەندێک هەنگاوی بەسوو هەن دەتوانیت بەکاریان بهێنیت بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە :
-دەمت بە ئاوی_گەرم و خوێ بشۆ پاشان پەتی ددان بەکاربهێنە بۆ لابردنی هەر جۆرە پاشماوەیەک لەنێوان ددانەکان
-جوینی گەڵای نەعنا ئازارەکە کەم دەکاتەوە بەهۆی ئەوی مادەی مەنتۆڵی تێدایە
-بەکارهێنانی ئازار شکێن( paracetamol)
-دانانی پارچه‌ سەهۆڵێک لەسەر ڕومەتت لە شوێنی ئازارەکە

هیچ مادەیەكی ئازار شکێن ڕاستەوخۆ مەخە سەر پووکت تاوەک شانەکانت نەسوتێن

پێویستە بەزووترین کات سەرانی پزیشک بکەیت ئه‌گەر هاتوو ئازارەکە بەردەوام بوو هەروەها کێشەت بۆ دروست بوو لەکاتی قوت دان وبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشت..

-چارەسەرەکان:

بە پێی جۆری هۆکاری ئازاری ددان چارەسەرەکەش دەگۆڕێت
-گەرهاتوو هۆکاری ئازاری ددان کلۆری بوو پێویستە ددانەکە پاک بکرێتەوە و گەریش پێویست بوو دەمار بڕینی بۆ ئەنجام دەدرێت

-کاتێک ئازارەکە بەهۆی هەوکردنی پووکەوە بێت پێویسته پاک بکرێتەوە لە پاشماوە و کلسی نیشتوو لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری پێویست

-دانانی کیفی ددان لەکاتی شکان یاخود درزبردنی ددان

-لەکاتی درزبردن و شکانی مادەی پڕکراو پێویستە دووبارە نوێ بکرێتەوە ددانەکە پڕبکرێتەوە

-دانانی قاڵبێکی تایبەت بەو کەسانەی ددانەجێڕەیان هەیه بەتایبەت لەکاتی خەودا


هۆگر فاروق 
خوێنکاری کولێژی پزیشکی ددان


PM:05:10:17/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 32469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌