‌چۆنیه‌تی دروستكردنی کێکی ئسفنجی بەتامی پرتەقاڵ

وێستگە ستایل-


پێویستیەکان:

چواڕ پەرداخ ئارد
چوار هێلکە
یەک پەرداخ کەرەی تواوە نیو پیاڵە زەیت 
یەک پەرداخ شەکر 
پروشێک خوێ 
یەک ڤانێلا
یەک پیک پاودەر
یەک پەرداخ ئاوی پرتەقاڵی فرێش
سێ کەوچک شیری وشک
 شەربەتی پرتەقاڵەکە هەیە ئەبێ شیرەکە بەوشکی بەکار بێنی ئەگەر شەربەتی پرتەقاڵت بەکار نەهێنا شیری تەڕ بەکار بێنە یەک پەرداخ توێکڵی پرتەقاڵەکە تۆزێ لەڕەندە بە تامی خۆشە بەڵام زۆر نا.

هەمو کەرەستکان لەعەسارە بە هێلکەو شەکرو ڕۆنەکە ئاردەکەت دو جار ببێژەره‌وه‌ باهەوای تێچێت بەهێواشی تێکەڵی کەرەسته گیراوەکانی کە لەگەڵ ڤانێلاو پیک پاودەرەکە و توێکڵی پرتەقاڵەکە قاڵبەکەت چەورە کە تۆزێک ئاردی لێبە بانەنوسێت بەقاڵبەکەوە قاڵبەکەت ئەستور بێت چاکە فڕنەکەت بەباشی گەرم کردبێت سەرەتا ڕێرەوەی داگیرسێنە دەرگای فڕنەکەت مەکەرە وە تادەزانی برژاوە لەپێنج دەقەی کۆتایی سەرەوەی داگیرسێنە پلەی گەرمی فڕنەکەت ۱٨۰ بێت کێکێ کی بەرزو جوانت دەستەکەوێت تێبینی گیراوەکەت بەپێی گەورەو بچوکی قاڵبەکەیە.


س: كورد شێف


PM:04:17:17/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 6756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌