‌كیژان ئبراھیم خەیات سەرقاڵی كارێکی نوێیە

وێستگە ستایل-


ھونەرمەند کیژان ئیبراھیم خەیات لەدوای بڵاو کردنەوەی ئەلبومە نوێکەی سەقاڵی کارێکی جیاوازە.

بەرھەم بورھان بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای بورھان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایگەیاند "وەک کۆمپانیاکەمان بەخۆشحاڵيەوە ڕێکەوتنێکمان لەگەڵ ھونەرمەند کیژان ئیبراھیم خەیاتکردووە بەمەبەستی کارێکی نوێ بو کۆمپانیاکەمان".

ڕاشیگەیاند "دوای چەندین دانیشتن لەگەڵ ھونەرمەند خۆشبەختانە توانیمان بگەینە لێکتێگەشتن بۆ ئەنجامدانی کارێک بۆ کۆمپانیاکەمان کە بەمزوانە دەستپێدەکات".



دەربارەی  کارە نوێکەی ھونەرمەند لە چ بوارێکدایە بەڕێوەبەری ڕێگە پێدراوی کۆ مپانیای بورھان وتی "لەئێستادا باس لە کارەکە ناکەین بەم نزیکانە لەسەرجەم ھۆکارەکانی ڕاگەیاندن کاری ھونەرمەن کیژان ئیبراھیم خەیات بڵاو دەبێتەوە".

لەماوەی ڕابردودا ھونەرمەند کیژان ئیبراھیم خەیات ئەلبومێکی نوێی بڵاو کردەوە و لەپاش ئەو ئەلبومەش ئەمە یەکەم کاری ھونەرمەندە بە ئەنجامی دەگەیەنێت.







PM:03:56:17/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2323 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌