‌بۆچی شازاده‌ هاری له‌ یاری كردن به‌ ئه‌ڵقه‌كه‌ی‌ ناوه‌ستێت كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ نییه‌؟

وێستگە ستایل-


هه‌تا ئێستاش ڕه‌فتاره‌كانی شازاده‌ هاری بۆته‌ هۆی جێگه‌ی‌ سه‌رنجی زۆر كه‌س به‌ تایبه‌ت ڕۆژنامه‌ نوسه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ سه‌رنجی ڕاكێشاون لێكدانه‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن و ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ بزانن بۆچی هاری كاتێك میگن ی لانیه‌ یاری به‌ ئه‌ڵقه‌كه‌ی‌ ده‌كات؟

پێگه‌ی‌ "The Express"  ی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی جودی جایمس پسپۆڕی زمانی جه‌سته‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا هۆكاری ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی‌ هاری تیادا ئاشكرا كراوه‌ و ئه‌و ده‌ڵێت" هۆكاری یاریكردنی به‌رده‌وامی هاری به‌ ئه‌ڵقه‌كه‌ی‌ له‌كاتێكدا میگن ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ست به‌ ته‌نهایی و په‌ستان ده‌كات له‌سه‌ری و جگه‌ له‌وه‌ش بیری هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كات"

هۆكاری هه‌ستكردنی زۆری هاری به‌ په‌ستانی ده‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاریه‌تی ببێته‌ كابتنی گشتی هێزی ئاوی شاهانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ و جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌رونیه‌ ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام یاری به‌ ئه‌ڵقه‌كه‌ی‌ بكات بۆ سه‌ره‌وه‌ و خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ جیابوونه‌وه‌یان زۆری نه‌مابێت و نزیك بێت"


PM:03:40:17/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 4264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌