هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌كزیما
وێستگە ستایل-
ئه‌كزیما نه‌خۆشییه‌كی پێسته كه به‌هۆی هه‌وكردنی پێست" Atopic dermatitis" دروست ده‌بێت و زۆرینه‌ی كات هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ه بۆماوه‌ییه، هه‌ندێك كات ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵیدا توشی ڕه‌بۆ یان هه‌ستیاری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و لوت ده‌بن.
ئه‌كزیما به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته هۆی خوراندن و سووربونه‌وه‌و ته‌قینی پێست و زۆر كات له‌سه‌ر په‌له‌كان و ده‌ست و په‌نجه و ڕوخسار دروست ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر شوێنه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته ده‌ربكه‌وێت و ئه‌م نه‌خۆشیه زۆر كات له‌ناو منداڵاندا باوه به‌ڵام له دوای ته‌مه‌نی 5 بۆ 6 ساڵی دیار نامێنێت.
هۆكار ی توشبوون به‌م مه‌خۆشییه چیه؟
ئه‌م نه‌خۆشیه به‌شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌یی بۆ تاك ده‌گوازرێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن پێستیان زۆر هه‌ستیار ده‌بێت و هۆكاره ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ستانه ده‌رونیه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بێت و زیای ده‌كه‌ن.
ئه‌م هۆكارانه‌ش ده‌بنه هۆی زیاتر بوونی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ئه‌كزیما:
1- به‌كارهێنانی قوماشی ده‌ستكرد وه‌ك نایلۆن
2-زۆر ده‌ست شۆردن به سابوون و ئه‌و پێكهاته پاك كه‌ره‌وانه‌ی پێست وشك ده‌كاته‌وه
3-به‌رزی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و ئاره‌ق كردنه‌وه
4-ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان زۆر وشكه ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشیه تیایاندا زۆر زیاد ده‌بێت
چاره‌سه‌ر:
ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی پێست ده‌بن باشتر وایه ده‌ستیان زۆر كه‌م ته‌ڕ بكه‌ن و سابوون بۆ شۆردنی ده‌ستیان به‌كارنه‌هێنن و به‌رده‌وام مه‌ڵهه‌می شێداركه‌ره‌وه بۆ پێستیان به‌كاربهێنن و بۆ نه‌هێشتنی خوروی پێست باشتر وایه ده‌رمانی antihistamines دژه هه‌ستیاری پێست و چاره‌سه‌ر به تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ی و ده‌رمانی Cyclosporine) ده‌كرێت به‌كاربێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش سوودی له ده‌رمان و ڕێگاكانی دیكه وه‌رنه‌گرتبێت.
AM:09:28:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 11465
جار خوێنراوه‌ته‌وه