سێ بنه‌مای گرنگ بۆ ته‌مه‌نێكی درێژ
وێستگە ستایل-
ئۆلگا تكاتشیوفا سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی به‌شی چاودێری ته‌ندروستی خانه‌ی به‌ساڵاچوان له ڕوسیا سێ بنه‌مای ئاشكرا كردوه كه ده‌كرێت مرۆڤ له‌سه‌ری بڕوات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژ بێت كه بریتین له" چالاكی جه‌سته‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆراكی ته‌ندروستی"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"چالاكی جه‌سته‌ی یه‌كه‌م هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ پاراستنی ته‌ندروستی ماسولكه‌كانی له‌ش كه یارمه‌تی ده‌دات له تێكچوونی به‌هۆی چونه ته‌مه‌نه‌وه پارێزراوبێت"
دووه‌م شت خواردنی خۆراكی ته‌ندروسته و زۆر نه‌خواردنی خۆراكه جگه له‌وه‌ی پێویسته مرۆڤ میوه و سه‌وزه‌كان زۆر بخوات بڕێكی دیاریكراو له‌و خۆراكانه بخوات كه نیشاسته‌ی زۆر له پێكهاته‌یدا هه‌یه و باشتر وایه ئه‌و جۆره نیشاستانه بخورێت كه بۆ هه‌رس كردن ئاسانه"
سێهه‌م چالاكی بۆ ته‌مه‌نێكی درێژ بریتیه له چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و باشتر وایه مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پته‌وی هه‌بێت .
ئه‌م پسپۆڕه ڕوسیه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه هه‌موو كه‌سێك پێویسته ڕۆژانه بڕی پێویست 6 بۆ 8 كاتژمێر بخه‌وێت و شه‌وانه پێش نیوه‌ی شه‌و بچێته ناو جێگه‌ی نوستن و به‌یانیان كاتژمێر 6 به‌خه‌به‌ربێت و باشترین ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت درێژ بێت دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره و گرنگیدانه به ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن.
AM:08:47:16/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2514
جار خوێنراوه‌ته‌وه