هۆكاری چییه هه‌ندێك كه‌س زۆر ئاره‌زووی خواردنی گۆشت ده‌كه‌ن؟
وێستگە ستایل-
هه‌رچه‌نده زیانه‌کانی زۆر خواردنی گۆشت به تایبه‌ت گۆشتی سوور بۆ ته‌ندروستی ده‌مێکه ئاشکرایه و پزیشکه‌کان به به‌رده‌وامی هۆشداری بڵاوده‌که‌نه‌وه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به به‌رده‌وامن له زۆر خواردنی.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌روونزانی که له لایه‌ن د۰ یۆجین تشان و د۰ ناتالیا زلاتیفسكا له دوو زانکۆی ئوستوڕاڵیا ئه‌نجامیانداوه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هۆکاری حه‌زی زۆر گۆشت خواردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌یری گۆشت ده‌کرێت وه‌ک ڕه‌مزێک و پێوانه‌یه‌ک بۆ باری ئابووری و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ.
له ڕابردوودا له کۆمه‌ڵگا کشتوکاڵیه‌کاندا له‌به‌ر گرانی نرخی گۆشت زۆرینه‌ی جوتیار و دانیشتووان به زۆری به‌رووبوومی ڕووه‌كیان خواردووه و گۆشت خواردن تایبه‌ت بووه به ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌ستۆکراته‌کان و ئه‌و جۆره تێڕوانینه له نه‌ستی زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان دا ماوه‌ته‌وه تا ئێستا.
ئه‌و دوو خانمه پزیشکه بۆیان ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و که‌سانه‌ی باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیان نزمتره زیاتر گۆشت ده‌خۆن و له به‌روبومی ڕووه‌کیان پێ باشتره و له کوردستان دوای گرانی ساڵی نه‌وه‌ته‌کان ئه‌م بۆچوونه زۆر تۆختر بۆته‌وه و تا ئێستا به‌رده‌وامه .
و : دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
PM:05:25:15/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 12953
جار خوێنراوه‌ته‌وه