ئهم خواردانانه شیری دایك زیاد دهكهن
وێستگە ستایل-
خانمان لهماوهی شیرپێدانی سروشتی به كۆرپهكانیان بۆ ئهوهی شیریان زیاد بكات پێویسته ئهم خۆراكانه بخۆن.
1-بادام دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و ئۆمیگا3، ئەمەش باشترین سەرچاوەیە بۆ دایک و بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو هۆڕمۆنانە بکات کەدەبێتە هۆی زیادبوونی شیری مەمک، پێویستە ڕۆژانە 6 دەنک بادام بخۆیت لەگەڵ کوپێک شیردا.
2- شەربەتی گێزەر بڕێکی زۆر ڤیتامین A تێدایە کە یارمەتی زیادبوونی شیری دایک دەدات، کوپێک بخۆرەوە لەگەڵ نانی بەیانی یان ئێوارە.
3- سپێناخ سەرچاوەی ئاسن و کالسیۆم و ترشی فۆلیکی ئەسیدە، کە لەش لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت و یارمەتی زیادبوونی شیر دەدات.
4- خواردنە ئاویەکان وەک ماسی سەلەمون کە دەوڵمەندە بە ئۆمیگا3 و چەوری بەسوود، پێویستە دایک هەفتانە دووجار بیخوات.
5- شۆڤان سەرچاوەی پێکهاتە ڕیشاڵیەکان و ئاسن و کالیسۆمە و ئاستی شەکری خوێن ڕادەگرێت بە یەکسانی و شیری دایک زیاد دەکات.
6- میوە وشککراوەکان وەک قەیسی و هەڵوژە زۆ بەسوودە بۆ دایکان، چونکە ڤیتامین و کانزای زۆری تێدایە و هۆڕمۆنەکانی لەش ڕێکدەخاتەوە.
7- شیر بڕێکی زۆر چەوری سروشتی تێدایە کە بۆ لەشی دایک بەسوودە و شیری مەمک زیاد دەکات، پێویستە ڕۆژانە 2-3 کوپ شیر بخۆیتەوە.
8-خواردنەوەی ئاو باشترین پێویستیە بۆ لەشی دایکی شیردەر، چونکە لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت و پێویستە ڕۆژانە 6-8 کوپ بخۆیتەوە.
9- پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C،B و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، هەربۆیە یارمەتی زیادبوونی شیری دایک دەدات، لەهەمانکاتدا یارمەتی کەمبوونەوەی ماندووبوون دەدات لەکاتی شیردان بە کۆرپە.
PM:04:57:15/09/2018
ئهم بابهته 5008
جار خوێنراوهتهوه