لێوه‌كانت جوانتر ده‌رده‌كه‌ون به‌م پێكهاته سروشتیانه
وێستگە ستایل-
به‌شێكی زۆر له خانمان كێشه‌ی وشك بوونه‌وه‌ی لێوه‌كان و قڵیشانیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی سه‌رمادا ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناشرینبوونی لێوه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر روخساریش هه‌یه ره‌نگه بۆ رزگاربوون له‌م كێشه‌یه زۆر ده‌رمان تاقیبكه‌یته‌وه، به‌لاَم ده‌توانی به‌چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سروشتی لێوه‌كان له قڵیشان وشكبوونه‌وه بپارێزیت.
كه‌وچكێك كه‌ره و كاكاو تێكه‌ڵ بكه له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك كرێمی ڤازلین، پاشان له‌ناو قه‌پاغێكی به‌تاڵدا هه‌ڵیگره و كه پێویست بوو به‌كاریبهێنه به‌تایبه‌تی پێش خه‌و.
زه‌یتی بادام و كه‌وچكێك هه‌نگوین تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری بكه له‌گه‌ڵ گلیسیرین و پاشان له قه‌پاغێكی به‌تاڵدا هه‌ڵیبگره، رۆژانه بیده له لێوه‌كانت جگه له‌وه‌ی قڵیشانی ناهێلێت ده‌یگه‌شێنێته‌وه.
كه‌وچكێك هه‌نگوین بخه‌ره سه‌ر ئاگرێكی كز تا ده‌توێته‌وه، دواتر 3 كه‌وچك زه‌یتی گوڵ و 2 كه‌وچك زه‌یتی بادام و زه‌یتی گوێزی هیندی و كه‌وچكێك ڤازلین و گلیسرینی تێكه‌ڵ بكه، له قه‌پاغێكدا هه‌ڵیبگره و به‌كاریبهێنه رۆژانه.
سه‌رچاوه: le360
PM:12:42:15/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4421
جار خوێنراوه‌ته‌وه