‌هه‌ركات ئازاری سه‌رت هه‌بوو به‌م ڕێگه‌یه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌

وێستگە ستایل-


خواردنی ده‌رمانی ئازار شكێن یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری سه‌ر ده‌دات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌ڵام پسپۆڕێكی مێشك و ده‌مار ئاشكرای كردوه‌ كه‌ به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ده‌رمان  بۆ چاره‌سه‌ر زیان به‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و چیتر نه‌خۆش سوودی لێ نابینێت .

پزیشكێك له‌ سه‌نته‌ری مێشك و ده‌مار له‌ شاری لیڤه‌ر پۆل "نیك سیلفر" ده‌ڵێت" به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆر كه‌س بڕوای پێی هه‌یه‌ هه‌ندێكجار ئازاری سه‌ر پێویستی به‌ خواردنی ده‌رمان نییه‌ و ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته‌ ده‌بێت نه‌خۆش هۆكاری ئازاری سه‌ری بزانێت"

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین ڕێگه‌ وده‌رمان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری سه‌ر به‌ڵام پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆ هه‌یه‌ له‌نێوان خواردنی مۆز و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئازاری سه‌ر .

مۆز میوه‌یه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مه‌گنسیۆم و كاربۆهیدرات جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئازاری سه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ده‌كرێت وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنرێت و ئاستی شه‌كری ناو خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات .

سامی مارجۆ له‌ باره‌ی‌ كاریگه‌ری دانیشتن له‌سه‌ر ئازاری سه‌ر ده‌ڵێت "هه‌ڵه‌ترین جۆری دانیشتن ئه‌وه‌یه‌ بۆ پێشه‌وه‌ بچه‌مێیته‌وه‌ و سه‌ر و ملت له‌ ئاستێكی ئاسایدا نه‌بێت ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌كانی مل و زیادبوونی ئازاری سه‌ر.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئازاری سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ته‌خت دابنیشێت و ملی ڕێك بكاته‌وه‌ و پشتی نه‌چه‌مێنێته‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك و له‌ بۆنكردنی  بۆنه‌ ده‌ستكرده‌كان دووربكه‌وێته‌وه‌ و بۆنی سروشتی وه‌ك میوه‌ و هه‌رچییه‌ك ئاره‌زووی ده‌كات له‌ نزیك خۆی دایبنێت"


PM:12:34:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 19557 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل