‌چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات گورچیله‌كانت ناته‌ندروسته‌

وێستگە ستایل-


گورچیلە ئەندامێکی گرنگی بەشی ناوەوەی لەشەو پێویستە بایەخی پێبدرێت و لەگەڵ بوونی هەر کێشەیەک یان ئازارێک کەپەیوەندی بەگورچیلەتەوە هەیە، بەپەلە سەردانی پزیشک بکەیت، تا دڵنیابیتەوە لە سەلامەتی.

گورچیلە لەبەشی هەردوو لای چەپ و ڕاستی سکە، بوونی هەر کێشەیەک لەگورچیلەدا دەبێتەهۆی تێکچوونی و ناڕێکی کارو چالاکیەکانی و توشی ئازارت دەکات، هەندێک کات ئازار لەو بەشە دروست نابێت بەڵکو لەبەشێکی دیکەدا دروستدەبێت، هەست ناکەیت کە پەیوەندی بەگورچیلەتەوە هەیە.

نیشانەکانی توشبونت بەنەخۆشیەکانی گورچیلە:

1- هەستکردن بەماندووبوون بەخێرایی، چونکە کاتێک کێشە لەگورچیلەدا دروستدەبێت، خوێن بەگرانی ئۆکسجین دەگوێزێتەوە لەبەشەکانی لەشتدا.

2- بەهۆی ناچالاکی لەگورچیلەدا کەمی پاڵاوتنی ژەهر لەڕێگەی گورچیلەو میزەڵدانەوەو مانەوەی ژەهرەکە، هۆکارێکە بۆ دروستبوونی خورو بەشێوەیەکی بەردەوام لەسەر پێستی لەشت.

3- یەکێکی دیکە لەکێشەکانی نەخۆشیەکانی گورچیلە، نایەکسانی ڕێژەی سۆدیۆم و ئاوە لەلەشدا، کەدەبێتە هۆی هەوکردن و دروستبوونی گرێ لەسەر ڕان و پێیەکان.

4- توشبوون بە ئەنیمیا و لەدەستدانی خوێن بەڕێژەیەکی زۆر و هەستکردن بەبێهێزی، بەهۆی تێکچونی ڕێژەی هۆڕمۆنی ئایرسروبیتین.

5- بونی ئازارێکی زۆر لەخواروی پشتداو هەستکردن بەسوتانەوەی میزەڵدان.

6- کێشەیەکی زۆر لەگەڵ میزەڵداندا وەک میزکردنی زۆر لەشەوداو گۆڕینی ڕەنگی میزو بۆنێکی ناخۆش، بونی ئازار لەکاتی میزکردنداو بەگرانی میزکردن، یان بونی خوێن.

7- بەهۆی شکستهێنانی گورچیلە لەکردنە دەرەوەی ژەهر، ڕەنگه‌ دەم بۆنی ناخۆشی لێبێت، هەموو ئەم نیشانانە ئەگەری هەیە توشبوی نەخۆشی گورچیلەبیت ڕەنگە هەوکردن بێت یان بەرد یان هەر کێشەیەکی دیکەبێت، هەر بۆیە پێویستە بەپەلە سەردانی پزیشک بکەیت تا زوتر دڵنیابیت لەتەندروستی گورچیلەکانت.
له‌هه‌ر یه‌كێك له‌و بارودۆخانه‌دا پێویسته‌ سه‌ردانی‌ پزیشك بكه‌یت به‌مه‌به‌ستی‌ پشكنین.


AM:11:01:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 15306 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل