‌چۆنیه‌تی دروستكردنی شیرینی کوڕەبیەی ووشك

وێستگە ستایل-


پێویستیه‌كان:

۲کەوچکی چێیشت نیشاستە
۲٠٠ گرام کەرە
۲پەرداخ ئارد
۱ پەرداخ شەکری تۆز یان پۆدرە شەکر
۱ هێلکە
۱ کەوچکی چا ڤانێلا
سەرە کەوچکی چا خوێ
۲٠٠ گرام نەستەلەی تۆخ
مرەبا بەپێی پێویست دەتوانن بە ئارەزووی خۆتان چ مرەبایەك بەکاربهێنن .

سەرەتا کەرەو شەکرەکە جوان بە میکسیر یان بە دەست جوان تێکەڵ دەکەین دواتر هێلکە کەی بۆزیاد دەکەین هێواش هێواش ئاردەکەی تێ دەکەین خوێ ڤانێلاش دوای ئەوا جوان دایشێلین هەتا هەویرێکی باشمان بۆ دروست دەبێیت دواتر دەیپێچینەوە بە نایلۆن نیو کاتژمیر دەیکەینە ناو سەلاجە تا ئیسراحەت بکات.

ئینجا لەشێوەی زمان دروستی دەکەین بە چەتاڵ شێوه‌ی‌ جیاوازی بۆ دروست دەکەین دواتر بۆ ناو فڕن ۱۸٠ پلەی گەرمی سەرو ژێیر بەیەکەوە هەڵدەکرێیت بۆ ماوەی ۲٠ دەقە هەتا ڕەنگی ئاڵ دەبێیت.

گەر سارد بۆوە مرەباکەی بە کەوچك بەسەر دادەکەین دوای ئەوا بەیەکەوە دەنوسێن دواتر لە نەستەلە تواوەکەی هەڵ دەکێشین بۆ ماوەی نیو کاتژمێیر دەیکەنە ناو سەلاجە بۆ ئەوای نەستەلەکە ڕەق ببێیت.

س: خواردن و شیرینی به‌تام


AM:10:51:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 666 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌