‌برسێتی و ته‌مه‌نی درێژ په‌یوه‌ندیان به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-


زاناكان له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردوه‌ دووری نێوان خواردنی ژه‌مه‌كان كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی .

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری  Science Daily بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر 292 مشكی تاقیگه‌ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ كراون به‌ سێ به‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له‌ ته‌واوه‌ی 24 كاتژمێردا خۆراكی له‌ به‌رده‌ستدا بووه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م ئه‌و خۆراكه‌ی‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌ بڕی كالۆریه‌كه‌ی‌ %30 كه‌متر بووه‌ له‌ بڕی كالۆری خۆراكی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێهه‌م ڕۆژانه‌ ته‌نها یه‌ك ژه‌می پێدراوه‌ به‌ڵام به‌ هه‌مان كالۆری كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م و كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م و سێهه‌م ماوه‌ی نێوان خواردنی ژه‌مه‌كانیان زۆر بوو.

زاناكان تێبینی ئه‌وه‌یان كرد مشكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م و سێهه‌م ته‌ندروستیان زۆر باش تر بوو له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م و ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاری له‌ ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان كردبوو.

رافائیل دی كابۆ له‌ په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ پیر بوون له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" دووری نێوان خواردنی ژه‌مه‌كان به‌ڵام بێ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بڕی كالۆری واده‌كات مرۆڤ باری ته‌ندروستی باشتر بێت و ئه‌مه‌ زۆر باشتره‌ له‌ زۆر خۆری به‌رده‌وام و كه‌می ماوه‌ی نێوان خواردنی ژه‌مه‌كان.


AM:09:05:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل