ئه‌م هۆكاره ئه‌مساڵ نیو ملیۆن منداڵ ده‌كوژێت
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی " منداڵه‌كان ڕزگار بكه‌ن" ی خێرخوازی ئاشكرای كرد بۆ ئه‌مساڵ نیو ملیۆن منداڵ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كه خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵن ده‌مرن له برسا به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رده‌وام كێشه و ناكۆكیان تیادایه.
جیمس لاندیل ده‌ڵێت" دۆخی منداڵه‌كان زۆر خراپه و له ئێستادا چوار ملیۆن و نیو منداڵی خوار ته‌مه‌ن 3 ساڵ كه له ناوچه پڕ كێشه‌كان ده‌ژین برسین و خۆراكی پێویست نییه بیخۆن و ده‌رمان نییه وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاریبهێنن و زیاتر له نیو ملیۆن له‌م ڕێژه‌یه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن"
وڵاتانی باشوری سودان و یه‌مه‌ن و مالی و سوریا زۆرترین ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌یان به‌رده‌كه‌وێت كه به‌هۆی نه‌بوونیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، كیفن واتكینز سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوی "پاراستنی " منداڵان ده‌ڵێت له ئێستا برسێتی وه‌ك چه‌ك به‌كارده‌هێنرێت و له‌ڕێیه‌وه منداڵ له‌ناو ده‌برێت له‌لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌كان.
PM:03:18:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1819
جار خوێنراوه‌ته‌وه