به‌وێنه... ئه‌وكاته‌ی پیاوان كاری ژنان ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
هه‌رگیز بیرت له‌وه كردۆته‌وه ئیشوكاری نێوان ژن و پیاو پێچه‌وانه ببێته‌وه؟ پیاوان له چێشتخانه كار بكه‌ن و ژنان ته‌نها كاری ده‌ره‌وه بكه‌ن؟
هونه‌رمه‌ندی لوبنانی "ئیلی رزق" زنجیره‌یه‌كی به‌ناوی" جیهانی هاوسه‌نگ " بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ڕیكلامی ساڵانی كۆنی دوباره كردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره به ستایلێكی جیاواز بو جۆرێك پیاوان ڕیكلام بۆ ئه‌و شتانه بكه‌ن كه پێشتر خانمان كردویانه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه ئێستا خانمان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
بیرۆكه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌وه‌وه هاتوه كاتێك كه‌سه نزیكه‌كانی باسیان له‌وه كردوه خانمان له كاری ناوماڵ و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ زۆر به‌تواناترن له پیاوان له كاتێكدا پیاوان له كاری ده‌ره‌وه باشترن، بۆ گۆڕینی ئه‌م بیرۆكه‌یه ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌م كاره‌ی كردوه.
له‌ڕێی ئه‌م په‌یامه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڵێت هه‌موان هاوتان وه‌ك یه‌ك ژنان و پیاوان یه‌كسانن، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌بوو له‌ناو خه‌ڵكدا.
PM:02:36:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1457
جار خوێنراوه‌ته‌وه