‌وێنە خێزانییەکانی رامبۆ لە ئاهەنگێکدا بڵاودەبێتەوە

وێستگە ستایل-


سیلڤسته‌ر ستالۆن ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ به‌ناوبانگه‌ى ڕۆڵى رامبۆى ده‌بینیى له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى جێنیفه‌ر فلاڤینى خاوه‌نى 3 كچه‌ كه‌ هه‌میشه‌له‌ بۆنه‌ و فێستیڤاڵه‌كاندا پێكه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون.

 

شەوی رابردوو لە ئاهەنگێکی خێزانیدا کە بەبۆنەی ٥٠هەمین یادی لەدایکبوونی جێنیفەرەوە سازکرابوو، وێنەیەکی خێزانییان بڵاوبۆوە و بوونەوە باسی رۆژنامەکانی ئەمریکا.


 جوانى كچه‌كانى ستالۆن  بووه‌ته‌ جێى سه‌رنجى ڕاگه‌یاندنه‌كان، كچه‌كانى ستالۆن سۆفیا ته‌مه‌ن 21 ساڵ، سیستنى 20 ساڵ و سكارلێت 16 ساڵ، له‌ ئێستادا سۆفیا و سیستنى وه‌ك مۆدێل كارده‌كه‌ن و ناوبانگێكى جیهانییان په‌یدا كردووه‌.

 


PM:02:13:12/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 10907 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل