ره‌فتاره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا
وێستگە ستایل-
گرنگه گه خانمان له‌كاتی سوری مانگانه‌دا پارێزگاری ئارامی خۆیان
بكه‌ن، چونكه په‌ستان له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كانی زۆره به‌هۆی سوری مانگانه‌وه
تووشی زۆر حاڵه‌تی بێزاری و ئازار ده‌بێت.
پێش هه‌موو شتێك كاتێك تۆ وه‌رزش ده‌كه‌یت، هه‌وڵمه‌ده له‌كاتی سوڕی
مانگانه‌دا ده‌ست له‌و وه‌رزشكردنه هه‌ڵگریت، چونكه ئه‌و راهێنانه
ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كه و كرژبوونی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش.
هه‌وڵبده خواردنه‌وه‌ی شیر كه‌م بكه‌یته‌وه، هه‌رچه‌نده
ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی كالسیۆم و زۆر به‌سوده و راسته كرژبوونی سك
ناهێلێت، به‌ڵام له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا به‌هۆی بوونی ترشی
"ئه‌راكیدونیك" پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و كاریگه‌ره‌كه‌ی ، هه‌ر بۆیه له‌و
كاتانه شیری بادام بخۆره‌وه.
له‌كاتی سوری مانگانه‌دا هه‌وڵبده هه‌موو ژه‌مه‌كانت بخۆ، چونكه
ئه‌گه‌ر ژه‌مێك ته‌رك بكه‌یت له‌و كاته‌دا زیان به گه‌ده‌ت ده‌گه‌یه‌نێت و
رێژه‌ی ترشی تێیدا به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسان و ئازاری
زۆر.
ئه‌و خانمانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه، هه‌وڵبده‌ن به‌هیچ جۆرێك
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتان سێكس ئه‌نجام نه‌ده‌ن چونكه زیانتان
پێده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تی بۆ دووگیانی!.
هه‌وڵمه‌ده‌ن زیاده‌خۆری له‌خواردندا بكه‌ن له‌كاتی سوری مانگانه‌دا،
چونكه زیانی هه‌یه و بری پێویست بخۆ تا كار له هۆرمۆنت نه‌كات و كێش
زیاد بكات.
به‌هیچ جۆرێك له‌كاتی سوری مانگانه‌دا م‌و لامه‌به، چونكه زیان به هۆرمۆنی "ئیسترۆجین " ده‌گه‌یه‌نێت و ئازار زیاتر ده‌بێت.
به‌هیچ جۆرێك ده‌رمان و چاره‌سه‌ر به‌كارمه‌هێنه، چونكه كاریگه‌ری خراپ به‌جێده‌هێلێت.
ده‌ست له خواردنی سوێر و خوێ هه‌ڵگره، له‌كاتی سوری مانگانه‌دا زیاتر توشی هه‌لئاوسانت ده‌كات.
PM:02:07:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 8144
جار خوێنراوه‌ته‌وه