باشترین گیراوه سروشتیه‌كان بۆ رزگاربوون له غازات و هه‌ڵئاوسانی گه‌ده
وێستگە ستایل-
هه‌ڵئاوسانی سك و گه‌ده یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بێزاركه‌ره‌كان، كه ره‌نگه به‌هۆی خواردنی خراپ و ناته‌ندروسته‌وه بێت و دواجار ده‌بێته هۆی غازات و ئازارێكی بێزاركه‌ر.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری hayatouki كۆمه‌ڵێك گیراوه هه‌ن زۆر به‌سودن بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه بێزاركه‌ره:
خواردنه‌وه‌ی رازیانه‌ی گه‌رم
واتا له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ بكرێت، ئه‌م خواردنه‌وه‌یه یه‌كێكه له باشترین پێكهاته‌كان بۆ هه‌ڵئاوسانی گه‌ده و غازات، چونكه یارمه‌تی كرداری هه‌رس ده‌دات و دژی هه‌وكردن و به‌كتریا و میكرۆبه و غازاتی سكه.
ئاوی گه‌رم و شه‌ربه‌تی لیمۆ
ئه‌م گیراوه‌یه رێگه له هه‌وكردن و هه‌ڵئاوسانی سك ده‌گرێت، برێكی باش پێكهاته‌ی كالسیۆم و كانزا و فۆسفۆر و مه‌گنسیۆمی تێدایه.
خواردنی زه‌نجه‌فیل زۆر به‌سوده ئایا هه‌ر به‌شێوه‌ی ئاسای بیخۆیت یان چه‌ند پارچه‌یه‌ك بكه‌یته ئاوی گه‌رمه‌وه و بیخۆیته‌وه، كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات و غازات و سك هه‌ڵئاوسان ناهێلێت.
چای نه‌عنای گه‌رم، باشترینه بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری گه‌ده و غازات و هه‌ڵئاوسان، جگه له‌وه‌ی سودی ته‌ندروستی تریشی هه‌یه.
چای گوڵه به‌یبوون چاره‌سه‌رێكی سیحریه و هه‌ست به ئارامبوونه‌وه ده‌كه‌یت و گه‌ده هێور ده‌كاته‌وه و هه‌ڵئاوسان و غازات ناهێڵیت.
PM:01:46:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4677
جار خوێنراوه‌ته‌وه