‌بوونی دوو چاڵاییەکەی پشتی کەمەر مانای چییە؟

وێستگە ستایل-


هەندێک لە مرۆڤەکان لە پشتی کەمەریاندا دووچاڵ هەیە، چ پیاوان یان خانمان بێت کە بەهۆی بۆماوەییەوە دەمێنێتەوە و هیچ کاریگەرییەکی تەندروستی خراپی نییە و بە نیشانەی جوانی ناودەبرێت، پەیوەندی بە بڕبڕەی پشتەوە هەیە و مانای وایە تۆ بەختت هەیە، چونکە سوودی زۆری هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "thaqafnafsak" بوونی ئەو دوو چاڵەی پشتی کەمەر لە ڕووی پزیشکییەوە بەم مانایانە دێت.

1-نیشانەی جوانی لەش و شیکی و سەرنجڕاکێشییە.

2-بوونی ئەو دوو چاڵە، نیشانەیە بۆ باشی چالاکییەکانی سوڕی خوێن و زیادبوونی ئارەزووی سێکسی.

3-نیشانەیە بۆ بوونی تەندروستییەکی باش و کێشێکی تەندروست.

4-ئەو دوو چاڵە نیشانەیە بۆ لەشولارێکی ڕێک و یارمەتیدەرە تا زووتر کێشت دابەزێت.

هەندێک لە شارەزایان دەڵێن سێ جۆری وەرزش دەبێتە هۆی دروستبوون یان دەرخستنی ئەم دوو چاڵە، بەپێچەوانەوە بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " newtodaynews" هەندێک لە شارەزایان ئەم هەواڵە بە درۆ دەخەنەوە دەڵێن هیچ پەیوەندی بە وەرزشەوە نیە.

وەرزشەکانیش بریتین لە بەرزکرنەوەی قورسای بۆ سەرەوە، بەرزکردنەوەی ڕانەکان بەرەو لای ورگت، وەستان لەسەر دەست و پێیەکانت دانانی پشت بەڕێکی وەک پردێک جوڵاندنی دەست و پێیکانت.


PM:01:42:12/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 3454 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل