‌به‌وێنه‌... به‌هۆی ماچێكه‌وه‌ زۆری نه‌مابوو بمرێت

وێستگە ستایل-

منداڵێكی تازه‌ له‌دایكبوو به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی تامێسك بۆی له‌ڕێی ماچكردنی له‌ لایه‌ن كه‌سێك كه‌ توشبووی ئه‌م برینه‌ بووه‌ زۆری نه‌مابوو بمرێت.

لوسی كیندال ی ته‌مه‌ن 23 ساڵ كه‌ دایكی ئه‌م منداڵه‌یه‌ ده‌ڵێت ئۆلیڤه‌ر كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نها 11 ڕۆژه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ كینگستۆن ئه‌بۆن هال له‌ به‌ریتانیا یه‌ و دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ماچكراوه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی تامێسك بووه‌ ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ شیر بخواته‌وه‌ و پشتی له‌به‌ر ئازار به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك چه‌ماندۆته‌وه‌.

دوای چه‌ند پشكنینێك كه‌بۆی ئه‌نجامدراوه‌ پزیشكه‌كان بۆیان ئاشكرا بووه‌ ئه‌م منداڵه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌ ڤایرۆسی تامێسكی بۆ گوازراوه‌ته‌وه‌ و پێده‌چێت له‌ده‌ست لێدان یان ماچكردنی كه‌سێك توشبوبێت كه‌ هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ بووه‌.



به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ ئۆلیڤه‌ر 21 ڕۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ژێر چاودێری ووردی پزیشكدا بووه‌ و نزیك بۆته‌وه‌ له‌ مردن به‌ڵام له‌ دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌ ئێستادا گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، دایكی ئه‌م منداڵه‌ داوا له‌ هه‌موو دایكان ده‌كات ڕێگه‌ نه‌ده‌ن هیچ كه‌سێك ماچی منداڵه‌كنیان بكات و ته‌نها به‌هۆی ماچ و به‌ركه‌وتنێكه‌وه‌ ئه‌م منداڵه‌ ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوو چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.


AM:09:17:12/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 4880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل