به‌وێنه... ناوه‌ندی شانۆی تاڤ به‌رهه‌مێكی نوێ پێشكه‌ش ده‌كات
وێستگە ستایل-
ناوەندی شانۆی تاڤ له ئێستادا سەرقاڵی پرۆڤەکردنە بۆ كارێكی شانۆی نوێ کە بڕیارە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر لە شاری سلێمانی نمایشبكرێت.
محه‌مه‌د مسته‌فا وه‌ك ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆییه به " وێستگه ستایل "ی ڕاگه‌یاند "شانۆییەکە باس كێشە هەنوکەییەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردی دەکات، هەوڵدەدات لە ناو چوارچێوەیەکی بەرزی شانۆی و ستاتیکیدا پەیوەندی لەگە بینەرەکانی دروست بکات.محەمەد مستەفا دەرهێنەری کارە شانۆییەکە پێی ڕاگەیاندین" ئەم کارەشمان لەسەر بنەماو ئەو تێڕوانینە دروستکردووەو سەرقاڵی پرۆڤەکردنین بۆی کە لەپێناویدا ناوەندی شانۆی تاڤمان دروستکردووە، کارەکە بەشێوەیەکی گشتی خوێندنەوەیەکی رەخنەییە لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەم سەردەمەمان و گێڕانەوەی تراژیدیای پەرت بوونی کۆمەڵگەکەمانە"
شانۆیی " بەردەرگای جەهەنم" لە نوسینی کاروان سۆفی و دەرهێنانی "محەمەد مستەفایە" و له نواندنی " ڕزگار باهیر ـ زەریا سامی ـ ساوان خالید ـ سۆزیار یاسین ـ میران ئازاد - ئالا سلێمان"و فۆتۆ گرافەر/ کەژان ئەکرەمبەرهەمی ناوەندی شانۆی تاڤ و بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ـ بەشی شانۆلەسەرەتای مانگی (۱٠) ئه‌م شانۆییه نمایش ده‌كرێت.
AM:08:54:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3312
جار خوێنراوه‌ته‌وه