هۆكاره‌كانی ناڕێكی سوڕی مانگانه
وێستگە ستایل-
ره‌نگه سه‌باره‌ت به ناڕێكی سوڕی مانگانه خانمان چه‌ندین پرسیاریان له‌لا دروست بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه كێشه‌یه‌ی مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵام گرنگه خانامان هۆكاره‌كانی بزانن.
سوڕی مانگانه‌ی سروشتی ده‌بێت هه‌ر (28 - 30) رۆژ جارێك بۆ ماوه‌ی( 3 ـ 7) رۆژ بێت و رێژه‌ی ئه‌م خوێنه‌ی كه هه‌ر خانمێك له‌م كاته‌دا له ده‌ستی ده‌دات جیاوازه.
هۆكاره‌كانی:
1ـ دووگیانی:
له‌شی خانمان له كاتی دووگیانی‌دا رێژه‌یه‌كی جیاواز له هۆرمۆنه‌كان ده‌رده‌دات كه ده‌بێته هۆی وه‌ستانی سوڕی مانگانه.
2ـ تێکچونی هۆرمۆن و سترێس:
کە ئەم خاڵە باوترین هۆكاری تێكچوونی سیستمی سوڕێ مانگانه‌یه و سترێس كاریگه‌ری له رێژه‌ی دروست بوونی هۆرمۆنه‌كانی هێلکەدان ده‌بێت وەک estrodiol و progestron هەروەها تێکچۆنی هۆرمۆنی ئافرەتان کە هۆکارەکانی جیاوازە و دەبێتە هوی تێکچونی سوری مانگانە وەک ئەم هۆرمۆنانە
LH:
ئەم هۆرمۆنە کاری ریک خستنی سوڕی مانگانە و چالاک کردنی هێلکەدانە
FSH:
کاری پیگەیاندنی هێلکە و کۆنترۆڵ کردنی سوڕی مانگانەیە
Prolactin:
ئەم هۆرمۆنە ، هۆرمونی شیریشی پێ دەڵێن ، ئەگەر زیاتر بێت لە رێژەی نۆرماڵ ئەوا دەبێتە هۆی دواکەوتن و ئازەر و رەق بوونی سنگ
3ـ سیستمی خۆراكی:
ئه‌گه‌ر سیستمی خۆراكیتان ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به كاربۆهیدراته‌كان له‌شتان رێژه‌یه‌كی جیاواز له ژماره‌یه‌ك له هۆرمۆنه‌كان دروست ده‌كات و بۆ ئه‌و خانمانه‌ی كه كێشیان زیاد یان كه‌م ده‌كات.
4ـ وه‌رزش:
له‌ش بۆ سوڕی مانگانه پێویستی به وه‌زه هه‌یه، ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆری وزه له یانه وه‌رزشیه‌كان له‌ده‌ست بدات، ئیتر وزه‌یه‌ك بۆ سوڕی مانگانه نامێنێته‌وه.
5ـ حه‌بی دژه دووگیانی:
ره‌نگه چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت تا له‌شتان له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆرمۆنانه رابێت كه حه‌بی دژه دووگیانی ده‌یداته له‌ش.
6ـ خواردنه‌وه‌ی ماده كحولیه‌كان:
خواردنه‌وه‌ی ماده كحولیه‌كان ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به جگه‌ر و كێشه له پرۆسه‌ی میتابۆلیزه كردنی هۆرمۆنه‌كانی مێیینه دروست ده‌كات.
7ـ سیندرۆمی هێلكه‌دانی پلی كیستیك:
ئه‌م گرفته ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین كیسه له هێلكه‌دان دروست بێت و كێشه له هێلكهدانانی ئاسایی دروست ده‌كات و نیشانه‌كانی تریشی بریتین له موی زیاده و قه‌ڵه‌وی و توێشكه و نه‌زۆكی و لە حاڵەتەشدا پێویستە چێکی هۆرمۆنی testostron بکرێت
8ـ ته‌مه‌نی بێ هیوایی:
له‌م قۆناغه‌شدا هاوشێوه‌ی دووگیانی، هۆرمۆنه‌كانی له‌ش ده‌گۆڕێن و ناڕێكی سوڕی مانگانه ده‌كرێت 10 ساڵ به‌ر له ئه‌م قۆناغه ده‌ست پێ بكات.
9ـ به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ر:
ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وتوون وناچارن چاره‌سه‌ری بخۆن، ره‌نگه سوڕی مانگانه‌تان دوا بكه‌وێت و له‌م هەندێ لەم بارودۆخانه‌دا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
ئا: ئارام نه‌ریمان
PM:06:09:11/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 11889
جار خوێنراوهتهوه