‌به‌وێنه‌... ئه‌لیسا داوا له‌م كه‌سانه‌ ده‌كات فۆڵۆی نه‌كه‌ن

وێستگە ستایل-


خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی ئه‌لیسا به‌رده‌وام ورده‌كاری گه‌شته‌كه‌ی‌ بۆ ڕۆما له‌ڕێی  هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ وێنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا سیسی هاوڕێی بڵاوكرده‌وه‌ له‌نزیك كڵێسه‌یه‌ك .

ئه‌لیسا له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی‌ سه‌ردانی كردوه‌ چۆته‌ كڵێسه‌ی‌ پیرۆزی ڕیتا له‌ كاسیای ئیتاڵی و ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی‌ نوسیویه‌تی بۆته‌ باسی فۆڵۆوه‌ره‌كانی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان.

ئه‌لیسا ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سه‌ی‌ بڕوای به‌خوا نییه‌ ئه‌وه‌ با فۆڵۆم نه‌كات" له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر كه‌س هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌م خانمه‌ و به‌شێكی دیكه‌ش پشتگیریان كردووه‌.



PM:05:17:11/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 11703 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل