‌چۆنیه‌تی دروستكردنی جۆرێکی جیاواز لەترشیاتی عەمبە

وێستگە ستایل-


کەرەستەکان:

-لاسکی کەرەوزە زۆر گەورەکان
-سیری عەجەم
-بیبەری سوێر کراو
-ترۆزی سوێر کراو
-دەرمانی عەمبە
-سرکە واتە خەل

ئامادە کردنی:

۱ـ لاسکی کەرەوزەکە ورد دەکرێت.
۲ـ بیبەرەکەو ترۆزیەکە لەئاوە سوێرەکە دەردەهێنرێت .
۳ـ سیری عەجەمەکە جوان دەشۆرێتەوەو دەکرێتە ئاو ڕۆژێ پێشتر چەند جار ئاوی دەگۆڕدێت بۆ ئەوەی بۆنی نەمێنێت پاك بێتەوە پاشان چی خراپیەکی پێوە بیت لادەبرێت .
٤ـ پەرداخێك دەرمانی عەمبە لە نیو لیتر ئاودا دەکوڵێنرێت تا خاودەبێتەوە پاشان تێکەڵ بە سرکە دەکرێت جوان تیک دەدرێت هەتا وەک ماستاوێکی خەستی لێ دێت .
٥ـ کەرەستەکان هەموی تێکەڵی یەک دەکرێت تێک دەدرێت .
٦ـ خوێی پێویست نابێت لەبەر ئەوەی دوکەرەستەی سوێر کراوی تیدایە وەدەرمانی عەمبەکەش سوێری دەدات .


PM:05:04:11/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 10977 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل