‌چۆن دەزانیت کەسی بەرامبەر بەڕاستی تۆی خۆشدەوێت؟

وێستگە ستایل-


هیچ متمانەیەک نیە بۆ ئەوەی بزانی کە کەسێک تۆی خۆشدەوێت، بەڵام کۆمەڵێک نیشانە هەیە دەتوانیت دیاری بکەیت کە چی لە مێشکییا هەیە کە تۆی خۆش دەوێت، تۆ دەتەوێت بزانی ئەو کەسەی تۆی خۆش دەوێت بەڕاستییەتی و ئایا بەردەوام دەبێت؟ دواتر چۆن ڕۆڵ دەبینێت لە کردنی کارەکانیدا؟ چی دەڵێ کاتی بەیەکەوە بوون؟ بیرکردنەوە لە خۆشەویستی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە هەندێکییان بەهۆی سامانەوەیە هەندێکییان بۆ ماوەیەک شەیدای کەسەکە دەبێت.

بۆ ئەوەی بزانیت کە کەسێک تۆی خۆشدەوێت ئەم ڕێگایانە بە کاربهێنە:

1-بزانە هەست بە خۆشی دەکات لەگەڵ تۆدا، تەنانەت ئەگەر لە ناخۆشترین ڕۆژی خۆیدا بێت
ئەگەر یەکێک کەسێکی خۆشبوێت ئەوا ئەگەر لە ناخۆشترین رۆژی خۆیدا بێت هەست بە خۆشی دەکات کە لەگەڵ بەرامبەرەکەی، ئەمەش بەهۆی بیننی کەسەکە و دەنگی وای لێ دەکات ئازارەکانی بیر بچێتەوە.

2-بزانە ئەو کەسە بەتەواوی کات سەیرت دەکات
ئەگەر کەسێک تۆی خۆشبوێت بەتەواوی کات چاوی لە سەر تۆ دەبێت، تۆش هەست بە گەورەبونی چاوەکانی دەکەیت بەرامبەر بەسەرنجدان لە تۆ.

3-بزانە هەست بە بێهۆشی دەکات لە دەوری تۆدا
ئەگەر کەسێک بە بێ ئاگای  کۆمەڵێک هەستی دەربڕی، وەکو پێکەنین بۆ ماوەییەکی درێژ بەبێ هیچ هۆکارێک ئەوا ئەو کەسە تۆی خۆش دەوێت.

4-بزانە ئەو کەسە پشتگیری بیروڕاکانت دەکات
ئەگەر کەسێک کەسێکی خۆشبوێت ئەوا زۆربەی خاڵە لاوازەکان و بیروڕاکانی کەسەکە قبوڵ دەکات، تەنها بۆ ئەوەی هەست بە خۆشی بکات.

5- بزانە دەتوانێت راست بێت لەگەڵ خۆیدا کاتێک لەگەڵ تۆدا دەبێت
سەرەتا خۆشویستنی کەسێک واتە کرانەوەی تەواو لەگەڵ یەکتریدا، بە شێوەیەک تەواو جیاواز بێت هەڵسوکەوتی لەگەڵ کەسی بەرامبەردا، بەڵام لەگەڵ کەسانی تردا بەو شێوەیە نەبێت.

6-هەروەها لەشێوازی هەلسوکەوتوویدا هەست بە ئارامی دەکات ئەوا ئەو کەسە تۆی خۆش دەوێت بەراستی.

تێبینی بکە بزانە چ جۆرە قسەیەک دەکات؟

1- بزانە باسی داهاتووی هەردووکتان دەکات.
2-بزانە بەتەواوی باس لەوە دەکات بە هەبوونی تۆ خۆشحاڵە.
3-ئەگەر زیاتر لە جارێک وتی تۆم خۆشدەوێت.
4-ئەگەر لێت دوور بێت، پێت دەڵێ کە چەند بیرت دەکات.
5-بزانە گرنگی بە بیروڕاکانت دەدات.


PM:02:41:11/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 17244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل