‌شه‌ش جۆری خۆراک بۆنی له‌شت خۆشده‌کات

وێستگە ستایل-


هەندێک جار ده‌ڵێن که‌ هه‌رچیه‌ک بخۆین ده‌بین به‌وه‌، رەنگە ئەمە راست بێت، ماڵپەڕی "fustany'  باس لەچه‌ند خواردنێک دەکات که‌ دەبێتە هۆی ئەوەی بۆنی پێستت خۆشبکات و جوان ده‌ری ده‌خات، له‌ ماڵپەری خه‌ندان لایفه‌وه‌ به‌ خواردنه‌کان ئاشنابە و ببه‌ به‌ خاوه‌نی پێستێک دره‌وشاوه‌و جوان.


1-میوه‌ی ترش:

میوه‌ی ترش ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هه‌یه‌ له‌ خۆشکردنی بۆنی له‌شتدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی کارده‌کات بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی له‌شت و بۆنی له‌شت خۆشده‌کات،وەک  پرته‌قاڵ، شلک، ئه‌نه‌ناس، سێو، ئه‌مانه‌ هه‌مویان میوه‌ی ترشن بۆیه‌ ئاره‌زووی کامیانت کرد بیخۆ.


2-چای گوڵە یاسەمین:

ئه‌م جۆره‌ چایانه‌ یارمه‌تی خۆشکردنی بۆنی له‌شت ده‌ده‌ن و کۆئه‌ندامی هه‌رسکردنت پاکده‌کاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی خۆشبونی بۆنی له‌شت.


3-ئاو و لیمۆ:

سوده‌کانی ئاو له‌ ژماردن نایه‌ت، هەر بۆیه‌ کاتێک که‌ لیمۆی تێده‌که‌یت سوده‌که‌ی زۆر زیاتر ده‌بێت، چونکه‌ لیمۆ له‌ میوه‌ ترشه‌کانه‌ که‌ ئه‌مه‌ش وه‌کو باسمان کرد ده‌بێته‌ خۆشبوونی بۆنی له‌شت.


4-دارچینی:

زۆر له‌ ئافره‌تان ئاره‌زوی دارچینیان هه‌یه‌، که‌ زۆر به‌سوده‌ بۆ بۆنخۆشکردنی له‌شت، جگە لەوەی پلەی گەرمی لەشت رێکدەخاتەوە و رێگری لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەکات و ئازاری سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە.


PM:02:22:11/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 4960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل