‌ده‌نگی موجه‌فیفه‌كه‌ت زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت

وێستگە ستایل-


زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌و ده‌نگه‌ بێزاركه‌رانه‌ی‌ له‌ تیڤی و ئامێری وشككردنه‌وه‌ی‌ قژ دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ری زۆره‌ توانای مێشك بۆ وه‌رگرتنی زانیاریه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌ و پیری پێش بخات.

ئه‌م جۆره‌ ده‌نگه‌ پێی ده‌وترێت ده‌نگی سپی و ته‌واوی له‌ره‌له‌ره‌كانی مرۆڤ ده‌توانێت گوێی لێ بێت به‌ جۆرێك ناوه‌ندی له‌ره‌له‌ره‌كه‌ی‌ له‌ نێوان 20 بۆ 20 هه‌زار هێرتزدایه‌ .

ئه‌م ده‌نگانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ گوێ و ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ گۆڤاری  JAMA Otolaryngology بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌ ئه‌م ده‌نگانه‌ كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر توانای مێشك و گوێ و جگه‌ له‌وه‌ش زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی‌ نه‌وه‌یه‌ك  له‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌گه‌ری كه‌ڕبوونیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌ 30 ساڵ كه‌متره‌ و به‌رده‌وام گوێ له‌ مۆسیقای ده‌نگ به‌رز ده‌گرن له‌ڕێی هێدفۆنه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌نگی مۆبایله‌كانیان زۆر به‌رزه‌ كاتێك قسه‌ی‌ پێ ده‌كه‌ن.


PM:03:24:10/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل