ڤیدیۆ: له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا هه‌واڵی مردنی كچه‌كه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجیلا كینیكی ته‌مه‌ن 52 ساڵ بێژه‌ری هه‌واڵه و هه‌واڵی مردنی كچه‌كه‌ی خۆی به‌هۆی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له مادده‌ی بێ هۆشكه‌ر له جۆری ئه‌فیوون بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م دایكه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندا به‌وه ده‌ستی پێكرد" به‌رده‌وام سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ڕێنمایین له‌سه‌ر زیان و مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان چونكه به‌كارهێنانیان نه‌ك ته‌نها زیان به تاك ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵكو ماڵ و خێزانه‌كان وێران ده‌كات"
ئه‌م خانمه ڤیدیۆیی كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت" كچه 21 ساڵه‌كه‌م به‌هۆی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له مادده‌ی هۆشبه‌ر و ژه‌هراوی بوونی به مادده‌ی فنتانیل كه له‌ناو ئه‌فیوندا بوونی هه‌یه مردووه و ئه‌م هه‌واڵه به ته‌واوه‌تی دنیای له‌به‌ر چاو ڕه‌ش كردم"
ئه‌نجێلا دوای 4 مانگ له كۆچی دوایی كچه‌كه‌ی ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی و به ته‌واوه‌تی سه‌رقاڵی هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجانه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر دووربن.
PM:02:57:10/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 24971
جار خوێنراوه‌ته‌وه