بەلێشاو هەڵوەرینی مووی پشوودەر هۆكار و چارهسهر
وێستگە ستایل-
سوڕی ژیانی مووی سەر بە سێ قۆناغدا گوزەر دەکات " ١- گەشە ٢- پشوو ٣- هەڵوەرین" ، لێرەدا مووی پشودەر بە شێوەیەکی کاتی پتر هەلئەوەرێ و رێژەی مووی ئەم قۆناغە بۆ مووی گەشەکەر زیاتر دهبێت، ههڵوهرینی موو لە رۆژێکدا ٥٠ بۆ ١٥٠ تاڵ ئاساییە، بەڵام لەم بارەدا سەدان موو لەسەر دەکەونە خوار ئەمەش چەند رۆژ و هەفتەیەک بۆ چەند مانگێک دەخایەنێت.
لەم جۆرە روتانەوەدا مووی ڕوتاوە لە ڕەگەوە دەردێ و سەلکی موو بێ رەنگ و بێ بەرگە ،لە کەسێکی ئاسایی نزیکەی ١٠- ١٥% ی مووی سەر لە قۆناغی پشوودان و ٩٥-٨٥% ی لە قۆناغی گەشە و ١-٢% قۆناغی هەڵوەریندایە.
هۆکارەکان:
1-نەخۆشی بە تایبەت ئەوانەی کە تایەکی قورسیان لەگهڵدایە وەک گرانەتا، تای مالتا، مەلاریا.
2- نەشتەرگەری، شەکرە، دوای منداڵبوون، دابەزینی کێش و رێجیمی خێرا و کەمخوێنی، بەدخۆراکی: وەک کەمی بایۆتین و ئاسن و زینک و ڤیتامین B12 و ترشەچەورەبنەرەتیەکان.
3-- فشاری دەروونی، پاش روودانی کارەساتێکی دلتەزێن، تێکچونی رژێنی دەرەقی، قژروتانەوەی شیوازی androgenic alopecia
4- دەرمان: دژە شێرپەنجە، دژەخوێن مەینەکان، رێتینۆیدەکان، سایمیتیدین و هتد .
5- نەخۆشییە درێژخایەنەكانی پێست: نەخۆشی سەدەف، گورگە سورە .
چارەسەر:
ئەگەر هۆکاری هەڵورینەکە لاچوو دوای ٩ بۆ ١٢ مانگ موەکان دەگەرێنەوە قۆناغە ئاساییەکەی خۆیان، بە تێپەرینی کات چری مووی سەر ئاسایی دەبێتەوە و هەلورینە نا ئاساییەکە نامێنێت، دەبێت گرنگی بە خۆراکی پر ڤیتامین بدرێت و هەندێكجار خەپلەی ڤیتامینی تایبەت بە موو لەگەل شلەی تایبەت بە هەڵوەرینەکە پێویستە، دورکەوتنە لە راکێشانی موو و بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم و ئوتووی قژ، بهڵام لە هەندێك باردا هۆکار دیار نیە و بەلێشاو وەرینی درێژخایەن روو دهدات و پێویستە نەخۆش بەردەوام لە ژێر چارەسەر و چاودێری پزیشکی پێستدا بێت.
ئامادەکردنی
د. ئەیوب عبدول حمە
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
PM:01:25:10/09/2018
ئهم بابهته 2662
جار خوێنراوهتهوه