‌خه‌واڵوی به‌رده‌وام تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ت ده‌كات

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ زانكۆی هۆبكنزی ئه‌مه‌ریكی له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رده‌وام هه‌ست به‌ خه‌واڵووی و خه‌وبردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ زه‌هایمه‌ر سێ هێنده‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ئه‌م گرفته‌یان نییه‌.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر 121 كه‌سی خۆبه‌خش ئه‌نجامدرا و سوود له‌ ڕاپۆرتی ته‌ندروستی 16 ساڵی به‌ژداربوه‌كان وه‌رگیرا و وێنه‌ی‌ تیشكی بۆزیترۆنیان گیرا و له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه‌ ئاشكرا بوو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی خه‌واڵووی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان سێجار  به‌ زه‌هایمه‌ر زیاتره‌ له‌ چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م گرفته‌یان نییه‌.

توشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر له‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی‌ پرۆتینی جۆری بێتا ئه‌میلۆید له‌ سه‌ر ده‌ماره‌ خانه‌كان و له‌كاتێكدا پرۆتینی جۆری  APP یارمه‌تی چاككردنه‌وه‌ی‌ خانه‌ زیان به‌ركه‌وتووه‌كان ده‌دات و هه‌ر زیانێك به‌ر ئه‌م پرۆتینه‌ بكه‌وێت واده‌كات پرۆتینی جۆری بێتا ئه‌میلۆید له‌سه‌ر ده‌ماره‌ خانه‌كانی مێشك كۆببێته‌وه‌ و به‌مه‌ش تاك توشی زه‌هایمه‌ر ده‌بێت.


PM:12:47:10/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل