‌سوڕی مانگانه‌ چی له‌ مێشكی خانمان ده‌كات؟

وێستگە ستایل-


به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ زۆرێك له‌و بیرۆكانه‌ی‌ له‌ ساڵانی ڕابردودا ده‌وترا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ نوێكان سووده‌كانی سووڕی‌ مانگانه‌یان بۆ مێشكی خانمان ئاشكرا كردوه‌.

پرۆفیسۆر "ماركۆس هۆسمان" كه‌ پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی ده‌ماره‌ له‌ زانكۆی "دۆرهام" ی به‌ریتانی ده‌ڵێت هۆرمۆنه‌ سێكسیه‌كان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ ده‌بیَت له‌ خانمان و پیاواندا.


پۆلین ماكی كه‌ پسپۆرٍِی بواری ده‌رون ناسیه‌ له‌ زانكۆی شیكاگۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كاریگه‌ری سووڕی مانگانه‌ له‌سه‌ر مێشكی خانمان ئه‌نجامداوه‌ و تیایدا هاتووه‌و ده‌ڵێت" توانای ناسینه‌وه‌ی‌ شوێنه‌كان و شوێنی كه‌لوپه‌له‌كان زۆر باشتر ده‌بێت له‌ خانماندا له‌ دوای سووڕی مانگانه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ توانای له‌به‌ركردنی وشه‌ و ده‌ربڕینه‌كان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌.

 جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و كاته‌ی‌ ئافره‌ت بیه‌وێت چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك بكات هه‌ردوولای مێشكی به‌كارده‌هێنێت بۆ لێكدانه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كان و له‌ هه‌مان كاتدا پیاوان ته‌نها یه‌ك لای مێشكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان به‌كارده‌هێنن، و ئاستی هۆرمۆنی خانمانه‌ له‌ له‌شی ئافره‌تدا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانای قسه‌كردن و ده‌ربڕین و هه‌ڵسوكه‌وتكردنی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌.


PM:02:47:09/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 12700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل