‌به‌هۆی خواردنی نینۆكه‌كانیه‌وه‌ توشی جۆرێك شێرپه‌نجه‌ بوو

وێستگە ستایل-


كورتنی ویتۆرن ی ته‌مه‌ن 20 ساڵ خوێندكاره‌ و له‌ ئوستورالیا ده‌خوێنێت به‌هۆی خواردنی نیۆكه‌كانیه‌وه‌ توشی جۆرێك له‌ شێرپه‌نجه‌ بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ په‌نجه‌ گه‌وره‌ی ده‌ستی كراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ نینۆكه‌كانی په‌نجه‌ی‌ خواردوه‌.

كورتنی دوای خواردنی نینۆكه‌كانی تێبینی ئه‌وه‌ی‌ كردوه‌ په‌نجه‌ی‌ ده‌ستی به‌ره‌و ڕه‌ش بوونه‌وه‌ چووه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ی‌ بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له‌ هاوڕێ و كه‌سوكاری شاردۆته‌وه‌.

ئه‌م خانمه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی به‌ریتانیایه‌ و بۆ خوێندن چۆته‌  ئوستورالیا و دوای ئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی پزیشكی كردوه‌ بۆی ئاشكرا بووه‌ توشی جۆرێكی ده‌گمه‌ن له‌ شێرپه‌نجه‌ بووه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت"میلانۆما"

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ پزیشكه‌كان هه‌وڵێكی زۆریان بۆ داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕزگاری بكه‌ن به‌ڵام هیچ ڕێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری نه‌بووه‌ و په‌نجه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ بڕاوه‌ته‌وه‌.


PM:12:18:09/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 20631 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل