دوو هاوسه‌ر نهێنی به‌خته‌وه‌ری 80 ساڵی هاوسه‌رگیریان ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
ماساو و میاكو وه‌ك دوو هاوسه‌ر ژماره‌ی پێوانه‌ییان له درێژی ماوه‌ی پێكه‌وه بونیان له ژیانی هاوسه‌رگیریان تۆماركرد و ئه‌م ژن و مێرده ماوه‌ی 80 ساڵه هاوسه‌ری یه‌كترن .
ماساو ئێستا ته‌مه‌نی 108 ساڵه و میاكوو 100 ساڵه و میاكو نهێنی به‌خته‌وه‌ری و درێژی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یانی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه هه‌ردووكیان زۆر لێبورده‌ن و به‌رگه‌ی ناخۆشیه‌كانی ژیانیان گرتوه .
له ئێستادا ئه‌م دوو هاوسه‌ره له‌خانویه‌كی تایبه‌ت به به‌ساڵاچوه‌كانی له ڕۆژئاوای ژاپۆن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن .
ساڵی 1937 هاوسه‌رگیریان كردوه و به‌هۆی هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تیه‌وه نه‌یان توانیوه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بگێڕن و ئێستا خاوه‌نی 5 كچ و 13 كچه‌زا و 25 نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیانن، ژاپۆنیه‌كان به به‌ته‌مه‌نترین نه‌ته‌وه داده‌نرێن له ته‌واوی جیهاندا.
PM:04:27:08/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6997
جار خوێنراوه‌ته‌وه