‌ڤیدیۆ... شاباز زه‌مانی له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی‌ ئه‌حمه‌د خه‌لیل هاته‌ ده‌نگ

وێستگە ستایل-


كوڕه‌ گۆرانیبێژ شاباز زه‌مانی له‌ڕێی ڤیدیۆكه‌وه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوی كردۆته‌وه‌ پشتگیری گۆرانیبێژ ئه‌حمه‌د خه‌لیل ده‌كات و داوا له‌ هه‌موان ده‌كات ڕێز له‌و خزمه‌ته‌ بگرن كه‌ ئه‌حمه‌د خه‌لیل پێشكه‌شی هونه‌ری كوردی كردوه‌.

شاباز ده‌ڵێت" زۆر بابه‌ت هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه‌ و نابێت كه‌سانی دیكه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌بێت به‌ ژیانی تایبه‌ته‌وه‌ و كه‌س شه‌ریفی مه‌ككه‌ نییه‌"

له‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی نه‌شیاوی ئه‌حمه‌د خه‌لیل ڤیدیۆیه‌یكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ كوڕێكی هاوڕێی قسه‌یان كردوه‌ و هه‌ر ئه‌و ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا هیچ بابه‌تێكی دیكه‌ له‌پشت ئه‌و ڤیدیۆیه‌وه‌ نییه‌.




PM:03:22:08/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 77529 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل