ڤیدیۆ: مه‌لا كرێكار به‌خوێندكارێك ده‌ڵێت قۆپیه بكه
وێستگە ستایل-
بانگخوازی ئیسلامی مه‌لا كرێكار له‌رشێی ڤیدیۆیه‌كه‌وه وه‌ڵامی خوێندكارێك ده‌داته‌وه كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات ئه‌گه‌ر قۆپی بكات له وانه‌ی ئینگلیزی گوناهبار ده‌بێت یان نا؟
ئه‌م خوێندكاره ده‌ڵێت" من قوتابی پۆلی شه‌شم و وانه‌ی ئینگلیزی ده‌رنه‌چووم وتاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر قۆپی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربچم گوناهبار ده‌بم یان نا؟ چونكه ئه‌گه‌ر بكه‌وم ئه‌وه ده‌بێت ته‌واوی تاقیكردنه‌وه‌كانی دیكه‌م دوباره بكه‌مه‌وه.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره مه‌لا كرێكار ده‌ڵێت"نه‌خێر گوناهبار نابیت چونكه تاقی كردنه‌وه نییه له قورئان و سونه‌ت چونكه ئه‌وه زمانی ئینگلیز و جۆرج بووشی داگیركه‌ره و ئه‌گه‌ر به پێدانی ڕه‌شوه به مامۆستاكه‌شت ده‌رده‌چیت ئه‌وه ده‌توانیت ئه‌وه‌ش بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ته‌مه‌نی تۆ له‌وه زیاتر نه‌ڕوات"
مه‌لا كرێكار بانخوازێكی ئیسلامیه و له ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و به‌رده‌وام له‌ڕێی ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه پرسیاری لێده‌كه‌ن.
PM:03:02:06/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 22631
جار خوێنراوه‌ته‌وه