‌ڤیدیۆ: پێنج ڕێنمایی بۆ ژیانێكی ئارام

وێستگە ستایل-


هه‌مووان ئاره‌زووی ژیانێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ن، ده‌توانن سوود له‌م 5 ڕێنماییه‌ وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر بژین.

1- ئه‌گه‌ر بڕیاری ئه‌وه‌تداوه‌ كارێك بكه‌یت ئه‌وه‌ پێویست ناكات به‌رده‌وام لۆمه‌ی‌ خێزان و كه‌سه‌ نزیكه‌كانت بكه‌یت ئه‌و كاته‌ی‌ بڕیارتدا كارێك بكه‌یت ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌ر شانت وه‌ك پێویست له‌ ئه‌ستۆ بگریت.

2-په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سه‌ نزیكه‌كانت باش و به‌هێز بكه‌، ئه‌و كاته‌ی‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت هه‌ست به‌ ئارامی بكه‌یت ئه‌وه‌ باشترین شتێكه‌ كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ بیكات چونكه‌ خێزانه‌ په‌رته‌وازه‌كان ناتوانن باش بژین.

3-هه‌وڵبده‌ به‌هێزبه‌، به‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ بۆت دێته‌ پێشه‌وه‌ و كاتێك تۆ به‌هێز بیت ده‌توانیت یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌یت كه‌ داوات لێده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش هه‌ستكردن به‌ ئرامیت پێ ده‌به‌خشێت.

4- مافی كه‌س مه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌رونت ئازارت نه‌دات.

5-ته‌مه‌ڵی مه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كانت، ئه‌و كاته‌ی‌بڕیار له‌سه‌ر شتێك ده‌ده‌یت زوو به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نه‌.


AM:10:08:04/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2281 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل