‌ئەو نۆ نهێنییەی پیاوان خۆزگە دەخوازن ئافرەتان بیانزانیایە

وێستگە ستایل-


 

بەشێک لە پیاوان هەندێک رەفتار و تایبەتمەندی خۆیان هەیە کە لە روویان نایەت یاخود نازانن چۆن بە هاوسەرەکانیانی بڵێن.

دەرووناسان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمانەی خوارەوە هەندێک لەو نهێنیانەن کە پێویستە ئافرەتان بیانزانن وەک هەوڵێک بۆ زیاتر تێگەیشتن لە دروونی پیاوەکانیان.

تێگەیشتن لەمنهێنییانە وەک ئەوە وایە کلیلێکت بۆ چونە قوڵایی دڵی پیاوەکەت دۆزیبێتەوە:

١- باسکردنی هەستەکان بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ

Couple Discussing Their Relationship

رەنگە بۆ پیاوەکەت ئاسانتر بێت کە بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ هەستەکانی خۆی دەرببڕێت وەک لەوەی راستەوخۆ باسیان بکات.

بەشێک لە پیاوان تووشی شەرم دەبن لەو کاتانەی پێویست بکات شتێکی رۆمانسی باس بکەن، بۆ نموونە ئەو کاتەی بۆ یەکەم جار یەکتان بینی.

٢-پێت دەڵێت "خۆشمدەوێیت" لە ریگەی کردارەکانییەوە نەک بە قسە

Man Tightening Plumbing Pipe

بەشێک لە پیاوان پێیان خۆشترە بە کردار بە هاوسەرەکانیان بڵێن "خۆشمدەوێت". بۆ نموونە رەنگە پیاوەکەت هەستی خۆیت لە رێگەی چاککردنەوەی شتێکی ماڵەوە بۆ دەرببڕێت، یان هاوکاریت بکات لە ئەنجامدانی کاروباری ناوماڵ یاخود هەرشتێکی تر کە لە باری سەرشانی هاوسەرەکەنیان کەمبکاتەوە.

٣- ئەو بەراستی گوێدەگرێت

Man Appearing To Ignore His Partner


ئافرەتان زۆر جار کاتێک لە گفتوگۆیەکدا گوێ لە کەسێک دەگرن، زوو زوو بە کەسی بەرامبەر دەڵێن "بەڵێ وایە" یان "راستە ڕاستە".

بەڵام کاتێک پیاوان گوێ لە هاوسەرەکانیان دەگرن، زۆرجار هیچ ناڵێن و بێدەنگن. ئەمە رەنگە ببێتە هۆی درووستبوونی کێشە و ئافرەتەکە وا هەستدەکات خۆشەویستەکەی گوێی لێناگرێت و گرنگی پێنادات، بەڵام وانییە، ئەوە تایبەتمەندییەکی سرووشتی پیاوانە کە گوێت لێدەگرن بێ ئەوەی هیچ بڵێن.

٤- ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی بۆ بەهێزبوونی پەیوەندی

Couple Canoeing Together

بەشێک لە پیاوان پێیان خۆشە پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ خۆشەویستەکانیان بەهێز بکەن لەڕێگەی ئەنجامدانی چالاکی جەستەییەوە، وەک ئەنجامدانی وەرزش.

٥- پیاوان پێویستییان بە کاتە بۆ تەنیا بوون

Man Taking Time For Self on Motorcycle

راستە بەسەربردنی کات و چالاکی پێکەوە گرنگە بۆ نێوان دوو هاوسەر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پیاوان هەندێک جار پێویستیان بە کاتە بۆ ئەوەی بە تەنیا خۆیان بن.

گەر پیاوەکەت حەزی بە هەر جۆرە چالاکییەک، چوونەدرەوەیەک، یان وەرزشێکە بواری بدە هەندێک جار کاتی خۆی بە تەنیا وەربگرێت. ئافرەتیش بە هەمان شێوە پێویستە هەندێک کات بە تەنیا یان دوور لە هاوسەرەکەی بەسەر بەرێت بۆی دواتر هەردوولا لە یەکتری بێزار نەبن.

٦- پیاوان لە باوکیانەوە فێر دەبن

Father Teaching Son How to Shave

گەر دەتەوێت بزانیت خۆشەویستەکەت لە کاتی هاوسەرگیریدا چۆن رەفتارت لەگەڵ دەکات، ئەو سەرنجی رەفتارەکانی باوکی بدە لەگەڵ دایکی، چونکە دەرووناسان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشێکی زۆری شێوازی رەفتارکردنی پیاوان دەگەڕێتەوە بۆ باوکیان.

٨- پیاوان لە ناسینەوەی پەیامی ناراستەوخۆدا لاوازن

Coach Pointing and Blowing Whistle

بە گشتی پیاوان لاوازن لە ناسینەوەی پەیامی بچوک لەسەر دەموچاو یان ئەو پەیامانەی لە رێگەی گۆڕینی تۆنی دەنگەوە دەنێردرێن.
ئەمەش وا دەکات پیاوان لاوازبن لە ناسینەوە و هەستکردن بە نیشانەکانی خەمباربوون لەسەر دەموچاوی هاوسەرەکانیان. بۆیە گەر دەتەوێت دڵنیا بیت لەوەی پیاوەکەت هەست بە خەمبارییەکەت دەکات، بە پەیامی راستەوخۆ پێبڵێ.

٩- پیاوان گرنگی بە هاندان دەدەن



توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە گەر خانمان هانی پیاوەکانیان بدەن بۆ گرنگی دان بە منداڵەکانیان، ئەوا ئەگەری زۆرە باوکێکی باشتریان لێدەربچێ.

پیاوان زیاتر بایەخ بە منداڵەکانیان و پێداویستییەکانیان دەدەن گەر هاوسەرەکانیان بەردەوام دەستخۆشییان لێبکەن و هانیان بدەن.


AM:11:17:21/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 18991 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌