‌ڤیدیۆ: دكتۆرە بەلقیس بۆ كچەكەی دەگری

وێستگە ستایل-


لە میانی بەژدار بوونی لە پرۆگرامی ئەڤیت ژن و ژیان خانمە گۆرانیبێژ بەلقیس دۆسكی پەیامێكی بۆ كچەكەی نارد كە ماوەی 13 ساڵە لێی دوورە.

دكتۆرە بەلقیس باسی لەوە كرد  كە ماوەی 13 ساڵە چاوەڕێی ئەوە دەكات كچەكەی بگەڕێتەوە بۆ لای و تەنها ئەوەندە دەزانێت لە ئەمەریكایە و هیچ پەیوەندیەكیان بە یەكەوە نیە و زۆری كات بۆی دەگری.


دکتۆرە بەڵقیس دۆسکی، لەساڵی 1953 لەدایک بووە و بەشێکی زۆری تەمەنی لە بەغدا بەسه‌ر بردووه‌، لە ساڵی 1965 یەکەم گۆرانی بەناوی (وەرە بابڕۆین) بوو كه‌ تەمەنی 11 ساڵ بوو،ساڵی 2002 گەڕاوەتەوە کوردستان و ئێستا لەشاری هەولێر نیشتەجێیە و لەکۆلێژی هونەرەجوانەکان وانە دەڵێتەوە، ئێستا خاوەنی زیاتر له‌ 80 گۆرانییه‌ و دایكی كچ و كوڕێكە و لە ئێستادا لەگەڵ كوڕەكەی ژیان بەسەر دەبات.









PM:11:27:20/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 37130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل