هۆكارەكانی ئاوسانی ئەندامەكانی جەستە
وێستگە ستایل-
ھەندێکجار جەستە دەئاوسێت و ھۆکاریشی زۆرە، ھەندێکجار بەھۆی کۆبوونەوەی ئاوە لەشانەکاندا یاخود ھەبوونی پێکان، ھەوکردن و یاخود نەخۆشییەکە.
ھەندێک جۆری ئاوسان بەھۆی ھەوکردنەوە ڕوودەدات و لەگەڵ کاتدا نامێنێت، بەڵام ھەندێک جۆری ئاوسان کەپێی دەوترێت ئاوسانی وەرەمی کەم نابێتەوە ھۆکارەکەشی ھەبونی نەخۆشییەکە لەدڵ یان جگەر یان گورچیلەدا.
کێشە لەدڵدا:
یەکێکە لەنەخۆشییە باوەکان لەجیھاندا، ھەندێکجار دەبێتەھۆی ئاوسان لەقاچ و ڕان و ئەژنۆ سکداو کێشی کەسەکە زیاددەکات، ئەم نیشانانە مانای خاوی جوڵەی خوێنە بۆناو دڵ لەقاچەوە.
کێشە لەگورچیلەکاندا:
نەخۆشییەکانی گورچیلە ماددەی فۆسفۆر کەمدەکاتەوەو ئەم ماددەیەش گرنگە بۆ ھێشتنەوەی ڕێژەی کالسیۆم لەخوێندا، ئەمەش دەبێتە ھۆکاری ئاوسان، باشترە کەسەکە فاسۆلیاو بەزالیای سەوزو دانەوێڵەو گۆشتی مەڕو ماسی و پەلەوەرکان و ھەنگوین و گەنمەشامی بخوات.
کێشە لەجگەردا:
کێشەکانی جگەر دەبێتە ھۆی ئازاری ناوسک و پێویستە کەسەکە سەردانی پزیشک بکات، ئەم حاڵەتە دەبێتە ھۆی ئاوسان لەڕان و قاچ و ئەژنۆو سکداو کەسەکە ھەمیشە ھەست بەماندویی دەکات، ڕەنگی پێست و چاوی زەرد ھەڵدەگەڕێت و پێستی دەخورێت، ڕەنگی میزەکەی تۆخ دەبێت و ئارەزوی خواردنی نامێنێت باشترە کەسەکە زیاتر سەوزە، میوە، شیر، فاسۆلیا و گۆشت بخوات.
PM:05:43:20/08/2018
ئهم بابهته 11186
جار خوێنراوهتهوه