‌دوكەڵی جگەرە لەوە مەترسیدارترە كە چاوەڕێی دەكەیت

وێستگە ستایل-

 ئەو كەسانەی لە تەمەنی منداڵیەوە دوكەڵی جگەرە هەڵدەمژن ئەوە كاتێك دەچنە تەمەنەوە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشیە درێژ خایەنەكانی سییەكان هەیە و مەترسی مردنی پێش وەخت لە ناویاندا زۆرە.

لە ڕاپۆرتێكدا كە لە گۆڤاری American Jounral of Preventive Medicine  بڵاوكراوەتەوە تیایدا هاتووە زاناكان لەسەر ئەوە كۆكن ئەو كەسانەی لە تەمەنی منداڵیەوە دووكەڵی جگەرە هەڵدەمژن ئەوە ئەگەری دەركەوتنی نەخۆشیە مەترسیدارەكان لەناویاندا زۆر دەبێت بەتایبەت ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی درێژ خایەنی سییەكان بەڕێژەی %56  زۆر دەبێت.

زاناكان ئەوەشیان ئاشكرا كردوە كە تەنها منداڵ نیە كە مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەبێت بەهۆی كێشانی جگەرەوە بەڵكو ئەو كەسانەی هەرزەكارن ئەگەر هەفتەی 10 كاتژمێر دوكەڵی جگەرە هەڵبمژن ئەوە مەترسی توشبونیان بە نەخۆشیە درێژ خایەنەكانی سیی و دڵ زۆر دەبێت و هەریەكەیان مەترسی مردن زیاد دەكەن.


PM:12:52:20/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 6625 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل