‌ سوودە تەندروستی یەكانی هاواركردن

وێستگە ستایل-


هاواركردن، دەبێتە هۆی ئارامكردنەوە لەڕووی دەروونی و جەستەی یەوە كە ڕۆژانە تووشی دەبین، لێكۆڵینەوە بەریتانی یەكان دەڵێن دەبێتە هۆی دەركردنی ئەو پەستانە دەروونی یەی لە لەشی مرۆڤدا هەیە، ئەمە جگە لەسوودی لەبواری چالاك كردنی مێشك و مەزاجدا.

هەروەها لێكۆڵینەوە ئەمریكی یەكانیش دەڵێن كە توڕەبوون هۆكارێكی سەرەكی نەخۆشییەكانی دڵ و مێشكە، هەربۆیە پێویستە لەو كاتانەدا كەسی توڕە هەناسەی قوڵ بدات.

لەلایەكی دیكەوە لێكۆڵینەوەیەكی كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی شیكاگۆی ئەمریكی، دەڵێت كە هاواركردن گەرچی كەمیش بێت یارمەتی دەرە بۆ دەركردنی توڕیی و ناخۆشی، هەروەها بەسوودە لەڕووی تەندروستی دەروونی یەوەو هیلاك بوون كەم دەكاتەوە.

بەپێی زۆربەی لێكۆڵینەوەكان پێویستە ئەو كەسەی كە تووشی پاڵە پەستۆی دەروونی دەبێت پێویستە كەسەكە بڕواتە شوێنێكی چۆڵ و هەناسەیەكی قوڵ هەڵمژێت و چاو دابخات و هاواربكات.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:12:27:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 4262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌