‌كاژین چی به‌ هه‌ردی سه‌لامی ده‌ڵێت؟

وێستگە ستایل-


خانمه‌ ڕاگه‌یاندنكار كاژین له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ردی سه‌لامی ده‌كات بۆ ئه‌و كاره‌ نوێیه‌ی‌ كردویه‌تی.

ئه‌و ده‌ڵێت" هەموو کارێک دەبێت ئامانجێکی هەبێت، ئەگەر نا، نەکردنی باشترە،هەردی سەلامی بە بڵاوکردنی گورانی لێم ببوورە ، پەیامێک دەداتە ئەو پیاوانەی دڵە باش نازدارەکەی هاوسەر و منداڵی خۆیان دەگۆڕن بە هەوەس و مەستی و سەرگەرمی خۆیان لەگەڵ کەسانێکی نەخوش و بێ ویژدان کە دڵڕەقانە دەست بۆ مولک و مافی کەسێکی تر دەبەن"

نوسیویه‌تی"هەردی داوای لێبووردن دەکات و دەشزانێت شایانی نییە، ئەمە نوقورچێکە بۆ ئەو کەسانەی لوتبەرزییان ڕێگە نادات داوای لێبوردن لە پارچەکەی تری خۆیان بکەن و لە ئێستادا ئەم جورە بابەتانە زور باو و بڵاون و دەبووایە، گۆرانیبێژە مێینەکان پێش هەردی بیریان لە کارێکی وا بکردایەتەوە، چونکە لە کومەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە کاتی جیابوونەوە و تێکچونی ماڵ دا ،منداڵ و ژن زیاتر زەرەرمەندن، بەڵام دەست خوش هەردی پەیامێکی مرۆڤایه‌تی لە ڕێی کارێکی هونەرییەوە گەیاند. بەهیوام ئامانجەکەت بپێکێت و ئیتر هاوسەران ئاشت بن و هیچ منداڵێک بێ دایک و باوک نەژیت"

له‌ ئێستادا كاژین و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ك ڕاگه‌یاندنكارێك له‌ كه‌ناڵی خه‌ندان كار ده‌كه‌ن و خاوه‌نی منداڵێكی كچن.


PM:12:07:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 25507 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌