هۆكاره‌كانی هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به سه‌رمای پێكان
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ست به ساردی پێكانیان ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له وه‌رزی هاوینیشدا.
سووڕی خوێن كاری ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمای له‌شه و ئه‌و كاته‌ی ملوله‌كانی خوێن فراوان ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات خۆی له پله‌ی گه‌رمای به‌رز ڕزگار بكات و كاتێك ملوله‌كانی خوێن ده‌چێته‌وه یه‌ك ئه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات پارێزگاری له پله‌ی گه‌رماكه‌ی بكات و پزیشكه‌كان ڕێنمووی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی دڵ و ملوله‌كانی خوێن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌یان بۆ بكرێت چونكه ڕه‌ق بوونی ملوله خوێنه وورده‌كان ئه‌م گرفته دروست ده‌كه‌ن.
زۆر كات هۆرمۆنه‌كان كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ئه‌م حاڵه‌ته و خانمان زیاتر له پیاوان ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه و بۆڤل ئۆلی فینگ پزیشكێكی ئه‌ڵمانیه ده‌ڵێت" ملوله‌كانی خوێنی خانمان زۆر هه‌ستیارتره بۆ هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له چوار ده‌وری ڕوده‌دات و ته‌نها نزم بوونه‌وه‌یه‌كی كه‌م له پله‌كانی گه‌رما واده‌كات ملوله‌كانی خوێنیان ته‌سك ببێته‌وه و به‌مه‌ش زۆرتر هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن"
زانا ئوستورالیه‌كان پێیان وایه ده‌كرێت له‌ڕێی دۆخی پێكانه‌وه چه‌ندین نه‌خۆشی جه‌سته‌ی مرۆڤ ئاشكرا بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام هه‌ست به ساردی پێكانیان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری زۆره توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوبێتن یان جگه‌ریان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كار نه‌كات یان ڕژێنه‌كانی په‌ریزادیان سروشتی نه‌بێت چونكه له هه‌ره‌ك له‌م حاڵه‌تانه مرۆڤ هه‌ست به ساردبوونه‌وه‌ی پێكانی ده‌كات و بڕێكی كه‌م له خوێنی بۆ ده‌چێت.
AM:09:56:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 8051
جار خوێنراوه‌ته‌وه