‌ چــۆن چاودێـــری گــەشــەی منــداڵ ده‌كرێت؟

وێستگە ستایل-


دایكان و باوكان گه‌شه‌ی‌ جه‌سته‌ی منداڵه‌كانیان بۆیان گرنگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر كات پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن چۆن دڵنیا ببن له‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌یان گه‌شه‌ی‌ ته‌ندروسته‌.
 
 بۆ ئەوەی بزانیت گەشەی منداڵەکەت تەندروستە باشترە بەم شێوازە چاودێری بکەیت :

١. لە یەکەم رۆژی تەمەنەوە بۆ تەمەنی ١ ساڵ و نیو :
دەبێت منداڵ کێش و باڵا و چوارچێوەی سەری بپێورێت لەم کاتانەدا :

کاتی لەدایک بوونی , لە ٢ مانگی , لە ٤ مانگی , لە ٦ مانگی , لە ٩ مانگی , لە ١٢ بۆ ١٥ مانگی .

٢. لە ١ ساڵ و نیو بۆ ٣ ساڵی تەمەن :

دەبێت هەموو ٦ مانگ جارێک کێش و باڵا و چوارچێوەی سەری منداڵ بپێورێت.

٣. لە تەمەنی ٤ بۆ ٨ ساڵی :

هەمووی ٦ مانگ جارێک کێش و باڵای منداڵ دەبێت بپێورێت.

٤. لە تەمەنی ٩ بۆ ١٩ ساڵی :

هەموو ساڵێک دەبێت کێش و باڵا بپێورێت .

لە هەرکاتێکدا لەم کاتانە گەر گەشە بە پێی پێویست نەبوو دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت بۆ پشکنین و رێنمای.

د. ئـاکــــۆ کـــــریــم جــــلال 
پزیشـکی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان


PM:06:23:18/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 6601 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل