به‌وێنه... شاجوانه‌كه‌ی هندستان هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌كته‌ری هندی و شاجوانی هندستان بۆ ساڵی 2000 "بریانكا چۆبرا" وێنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كوڕه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی "نی‌ك جوناس" له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكرده‌وه .
بریانكا له‌دایكبووی 1982 ه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌كانی له‌گه‌ڵ كوڕه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی نی‌ك جۆناس بڵاوكرایه‌وه كه خۆشه‌ویستی یه‌كترن و ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌واڵه بووه ڕاست دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی ده‌زگیرانداریان گۆڕیه‌وه له وڵاتی هندستان و له‌ناو خێزانه‌كه‌ی بریانكا.
نی‌ك له‌دایكبووی 1992 ه و ئه‌و جیاوازیه زۆره‌ی له ته‌مه‌نی بریانكا و نی‌ك دا هه‌یه وایكرد ببنه باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
PM:05:15:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 22046
جار خوێنراوه‌ته‌وه